نوێترین مۆدێلەكانی زێڕ و زیو و خشڵ بۆ وەرزی بەهار

نوێترین مۆدێلەكانی زێڕ و زیو و خشڵ بۆ وەرزی بەهار

زێڕی هەڵكۆڵدراو و نەخشی ڕووەكی: ئەم مۆدێلە لە ڕێگەی تەكنیكی «نەخشاندنی وردبینی لەسەر كانزاكان دەركەوتووە بۆ دەرخستنی دەمارەكانی گەڵا و لووsخواردنی چڵەكان، ئەمەش هەستێكی واقیعی بە پارچەكە دەبەخشێت. ئەم جۆرە خشڵانە باشترین هەڵبژاردەن بۆ ئەو خانمانەی بەدوای هونەری دەستكرددا دەگەڕێن.

بەریەككەوتنی ڕەنگ لەنێوان ئۆنیكس و ئەڵماسدا: ئەم مۆدێلە لە ڕێگەی تێكەڵكردنی بەردی «ئۆنیكس»ی ڕەش لەگەڵ دیزاینە ئەندازەییە تیژەكان یان نەرمەكان، هێزێك بە پارچەكە دەبەخشێت و ڕەنگدانەوەی كەسایەتیی خانمێكی خاوەن متمانەیە.

زنجیرە گەورەكان: زنجیرەكان كە بازنەی گەورە و تێكەڵاو دەگرنەخۆ، دەستیان بەسەر سەكۆكانی مۆدەی جیهانیدا گرتووە. ئەم مۆدێلە بە جورئەت ناسراوە، چونكە گوزارشت لە ئازادی لە دیزاین و گەڕانەوە بۆ ئەو خشڵانە دەكات كە ئامادەیی و هێزی خۆیان دەسەلمێنن.

بەردە لەنگەرگرتووەكان: ئەم پارچانە دیارترین بژاردەن بۆ ئەو خانمەی بەدوای شێوازێكی مۆدێرندا دەگەڕێت، كە تێیدا ئەڵماس لە ناو چوارچێوەیەكی زێڕی بۆشدا بە شێوازێكی نەرم هەڵدەواسرێت، بەجۆرێك وەك ئەوەی بەردەكە لە هەوادا بێت؛ ئەمەش دەستكارێكی پڕ لە نهێنی و سەرنجڕاكێش بە دەركەوتنی بەهاری دەبەخشێت.

Top