كۆتای مه‌سیحی له‌په‌رله‌مانی: ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسیاریه‌تی گیانی هاووڵاتیان له ئه‌ستۆ بگرێت
كۆتای مه‌سیحی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن به‌رپرسیاریه‌تی گیانی هاووڵاتیان له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری كۆتای مه‌سیحی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، دکتۆر جەیمس هاسدۆ هیدۆ و ڕامی نووری سیاوش، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌ڵێن: دوێنێ شەممە، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٦، شایەتی پەرەسەندنێکی مەترسیدار بووین لە کاردانەوەکانی شەڕی بەردەوامی ناوچەکە لەسەر هەرێمی کوردستان بە گشتی و گەلەکەمان بەتایبەتی. ده‌رئه‌نجام شوێنی نیشتەجێبوونی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک، سەرەڕای ئەوەی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و بۆردومانكراوه.
ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌روو: لە سەروبەندی هەمان ڕۆژدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی شەممەی جەژنی (ئۆشەعنا)، کە یەکێکە لە جەژنە گەورەکانی مەسیحی، دانیشتوانی هەولێر و عەنکاوا بەتایبەتی، بەهۆی توندی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و کەوتنەخوارەوەی و پاشماوەی ته‌قه‌مه‌نی جەنگ بۆ سەر ماڵی خەڵکی مەدەنی، زیانێکی ماددی بەرچاو زه‌بروزه‌نگێكی دەروونی زیاتری لێکەوتەوە.
ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌روو: لە کاتێکدا ئێمە ئەو کردەوە تاوانکارییە بێ سنوورانە شەرمەزار دەکەین، بانگەوازی خۆمان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەسەڵاتدارانی عێراق دووپات دەکەینەوە کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی لە ئەستۆ بگرن، بەتایبەتی کە هەرێمی کوردستان خۆی لە لایەنگرانی لە هەر شەڕ و ململانێیەک بەدوور گرتووە.
