کۆمێنتێکی تۆ زیاتر لە کردار کاریگەرییان دەبێت
لە سەردەمی ئێستادا، سۆشیاڵ میدیا بووە بە بەشێکی گرنگ لە ژیانی ڕۆژانەی هه ر مرۆڤێکدا. تۆڕەکانی وەک وفەیسبووک، ئینستاگرام، تیکتۆک و تویتەر ڕێگایەکی ئاسان و خێرا ن بۆ گەیاندنی بیر و ڕای مرۆڤ. بەڵام لەگەڵ ئەم ئازادیەدادیاردەیەک هەیە کە بەردەوام ڕوو لەزیاد بون دەکات ، ئەویش کۆمێنتی ناشرینە
تادێت مرۆڤەکان و بەکار هێنەرانی ئەم تۆڕە بەزمانێکی توند شەهیر و ڕەخنەی توند، یان هەتا هەڕەشە بەکاردێت بۆ خستە ڕووی بیروو باوەڕیان .
وەزۆرجار وشەی ناشرین و ناخوازراو بەکاردێێن ئەم جۆرە کۆمێنتانە زۆرجار بەبێ بیرکردنەوە و بە شێوەیەکی هەستیار بنووسرێن
هۆکارەکانی نووسینی کۆمێنتی ناشرین
چەندین هۆکار هەن کە وای لە وکەسانە دەکەن کە ئەم جۆرە کۆمێنتانە بنووسن
وەزۆر کەس بە ناوی ڕاستەقینەی خۆیان ناچنە سەر هێڵەکان بەناوی فەیک وناونیشانی ون بەکاردێنن ، بۆیە هەست بە بەرپرسیارییەتی کەمتر دەکەن کاتێک کەسێک تووڕە دەبێت، بەبێ هەڵسەنگاندن و بیرکردنەوە قسە دەکات.
یاخودهەندێک کەس فێری ڕێزگرتن لە بیر و ڕای جیاواز نەبوون بەداخەوە بیروڕای جیاواز ی کەسانی دەوروبەریان قبووڵ ناکەن بۆیە دەست دەکەن بە قسەی نەشیاوو لەسەر هه موو بابەتێک جا ئەوبابەتە باش بێت یاخود خراپ هه ر بەجۆرێکی نادروست دەنووسن ،
زۆرجار کاریگەری کۆمەڵگاکاتێک کۆمەڵێک کەس کۆمێنتی نەشیاو بنووسن، کەسانی دیکەیش بەدوایان دەچن کۆمێنتی نەشیاو دەنووسن . کۆمێنتی نەشیاو وناجۆر دەتوانێت ببێتە هۆی دڵتەنگی و دڵشکاندنی کەسانی دەورووبەر
وشەکان دەتوانن زیاتر لە کردار کاریگەرییان هەبێت
کوشتنی متمانە بەخۆبوون بە تایبەتی لە لاوان و ئافرەتاندابەتایبەت ترلەنێووکۆمەڵگەی کوردیدا توشی کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی دەبنەوە زۆر جار نوسینی کۆمێنت کێشەو گرفتی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوەو کارەساتی دروست کردوە
دەبێت بەکارهێنەران پێش نووسینی هەرکۆمێنتیک بیربکاتەوە و وەڕێز لەکەسانی دیکە بگریت و بیروڕای جیاوازی کەسانی دیکە قبووڵ بکات
لە کۆتاییدا، سۆشیاڵ میدیا دەتوانێت ببێتە شوێنێکی باش بۆ پەیوەندی و فێربوون وەبۆسود وەرگرتن ، بەڵام ئەمە پێویستی بە بەرپرسیاری هەمووان هەیە. کۆمێنتی نەشیاو تەنها وشە نییە، بەڵکو کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر تاکەکانی نێوکۆمەڵگا بەجێ دەهێڵێێت ئەگەر هەریەکەمان هەوڵ بدەین بە شێوەیەکی جوان وڕێزدار و باش بنوسین ، دەتوانین سۆشیاڵ میدیا بگۆڕین بۆ شوێنێکی ئارامتر و باشتر.

بێلان عاسی ڕۆژبەیانی