کـــارەســـاتـــە خـــوێــنـــاویــیـەکــــەی 24ـی ئادار رەمزی غەدرێکی گەورە...

کـــارەســـاتـــە خـــوێــنـــاویــیـەکــــەی 24ـی ئادار رەمزی غەدرێکی گەورە...

 

بە داخەوەلەبەرەبەیانی رۆژی 24ی ئاداربەچەند موشەکێکی بالیستیی ئێرانی بارەگاێکی هێزی پێشمەرگەی كوردستان کرایە ئامانج . کەپۆلێک پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.


بێگومان ئەم کارەساتە خوێناوییە تاوانێکی چەپەڵ ودڵرەشانەیە و رەمزی غەدرێکی گەورەیە،ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت ،پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێتی ومافی مرۆڤ ویاساکانی نێودەوڵەتیە ،چونکە پێشمەرگە پارێزەری خاک ومرۆڤایەتییە ،ھیچ کات ماییەی ھەرەشە نەبووە بۆسەر دراوسییەکانمان ،بۆیە ئەو ھێرشەوپەلاماردانە تەنها هێرشێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو درێژکراوەی ئەو زنجیرە ستەمە بوو کە بەردەوام دەرحەق بە خاک وخەلکی کوردستان دەکرێت ،بەلام ھەمووئەمانە ناتوانن ئیرادەوشکۆی گەلی کوردستان بشکێنن ،بەلکۆلەسایەیی حیکمەت و ووردبینی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی گەلی کوردستان ھەرگیز کۆل نادات وناکەوێت ،وە ئەو کارەساتەیە وەک سیمبۆلی تێکەڵبوونی خوێنی ڕۆڵەکانی كوردستان لەبیرویادەوەریماندادەمێنێتەوە،بەدڵنیایەوە ئەنجامدەرانیشی جگە لە رووڕەشی ھیچی دیکەناچننەوە،
بۆیە گرنگە لەھەلومەجێکی وەھادا کەناوچەکە بە قۆناغێکی ھەستیاروچارەنووسسازدا تێدەپەرێت ، لایەنە سیاسیەکان سوودووانە لەم رووداوەخوێناویە وەربگرن وخوێنی گەشی شەھیدان بکەنە ھەوێنی کۆتاییھێنانی کێشەوناکۆکییەکان ولەپرسەگرنگەکاندا ھاوھەلویست وھاوگوتاربن، رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووداسەڵماندی دووژمنان ھیچ جیاوازیک لەنێوانماندا ناکات ،بۆیەش لەگەل بەرپابوونی شەروئاژاوەلەناوچەکەدا بەرەسمی بۆچەندین جار ھەرێمی کوردستان رایگەیاندوە بەشێک نابێت لەم شەرەیەدا ،کەچی دەبینین چۆن بێ رەحمانە بێ جیاوازی پەلاماری شارەکانی کوردستان دەدەن ،بەلام لەگەل ئەمەشدا دەبێت ناحەزان چاک لەوراستیە دلنیابن حەق ومافی رەوای گەلەکەمان ھیچ کات بەھێرش ومووشەک لەیاد ناکرێت ...
لە خوای گەورەومیھرەبان داواکارم روحی پاکی شەھیدان بە بەھەشت شاد بکات وسەبووری و ئارامی بنەماڵەو کەسوکاریان بدات ،
سلاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی 24ی ئادارو سەرجەم شەهیدانی کوردستان....

Top