ئایا ئایس كریم تەندروستە؟

ئایا ئایس كریم تەندروستە؟

  ئەگەرچی ئایس كریم Ice cream ڕێژەیەك كالسیۆم، فۆسفۆر لەگەڵ ڤیتامین A لەخۆدەگرێت، هەروەها مەزاج باشتر دەكات و هانی سەنتەرەكانی هەستكردن بە خۆشی لە مێشكدا دەدات، بەڵام پڕە لە كالۆری و چەورە تێرەكان، كە بە دوژمنی دڵ دادەنرێن، بۆیە بەگشتی ئایس كریم بە خۆراكێكی ناتەندروست هەژمار دەكرێت، بۆنموونە نیو كوپ ئایس كریم نزیكەی 200 كالۆری لەخۆدەگرێت، هەروەها ڕێژەیەكی بەرزی چەورە خراپەكان و شەكر بە شێوەی شیرەی گەنمەشامی Corn syrup دەوڵەمەند بە فركتۆز لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە ڕەنگ و چێژی كیمیایی كە لە ڕووی تەندروستییەوە هەرگیز پەسەند ناكرێن، هەر لەبەر ئەمەشە كە ئایس كریم بە خۆراكێكی زیاد پڕۆسێسكراو Ultra-processed هەژمار دەكرێت. زیاد خواردنی ئایس كریم جگە لەوەی كە هاندەرە بۆ زیادبوونی كێشی لەش، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری2 و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بەرز دەكاتەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی هەوكرن لە لەشدا.

Top