زیره‌ك زێباری: ده‌بێت سنوورێك بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژانه دابنرێت هێرشی سه‌ر پێشمه‌رگه بێ پاساوه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناكرێت به‌و شێوه‌یه هێرشبكرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی باڵای عێراق بێ ده‌نگ بن بۆیه ده‌بێت له ئاستی باڵاوه بێنه‌سه‌رخه‌ت و ئیداره‌ی ئه‌م هێرشانه بكه‌ن.
زیره‌ك زێباری، گوتی: "ئه‌مرۆ به‌ناحه‌ق هێرشكراسه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له سنووری سۆران و له ئه‌نجامدا 6 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون ده‌بێت په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هێرش بكه‌ن و داوای روونكردنه‌وه بكه‌ن له‌وه‌ی چۆن سه‌روه‌ری عێراق و كوردستان پێشێلكراوه؟ .
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی گرنگه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و كونسولخانه‌و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له عێراق و جیهان ئیداره‌ی ئه‌م كاره‌بكه‌ن و سنوورێك بۆ ده‌سدرێژیكاران دابنرێت، ئه‌وه هێرشه‌ی كرایه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌وپه‌ری ترسنۆكانه‌و و پێچه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی دراوسێیه‌تییه هیچ كاتێك هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه نه‌بوه‌ته‌وه به‌شێك له شه‌رو ئاڵۆزی ناوچه‌كه
