لایكۆپین. ڕەنگە سوورەكەی تەماتە!
لایكۆپێن Lycopene ماددەیەكی ڕەنگ سووری دژەئۆكسانی بەهێزە، بە ڕێژەیەكی زۆر لە تەماتەدا هەیە و ڕەنگە سوورەكەی پێكهێناوە، بۆنموونە 130 گرام تەماتەی فرێش نزیكەی 4-10 ملگم لایكۆپێن لەخۆدەگرێت، هەروەها لایكۆپێن بە شێوەی پاودەر یان كەپسوول لە دەرمانخانەكاندا هەیە و دەتوانرێت بە ژەمی 15-45 ملگم ڕۆژانە بەكار بهێنرێت بۆ ماوەی چەند مانگێك. بایەخی تەندروستیی لایكۆپێن: سووككردنی نیشانەكانی ئاوسانی پاكی پرۆستات BPH و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات، پاراستنی تەندروستیی دڵ، جێگیركردنی ئاستی چەورییەكانی خوێن، كەمكردنەوەی ئۆكسانی كۆلیستیڕۆڵی خراپ LDL، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن، پارێزگاریكردن لە چڕیی ئێسك، دواخستنی دروستبوونی ئاوی سپیی هاوێنەی چاو، دواخستنی گۆڕانەكانی سەنتەری تۆڕەی چاو كە پەیوەستن بە تەمەن AMD، هەروەها پاراستنی پێست لە كاریگەرییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی.
