هێزی تایبەتی خۆشەویستی و هاوسەرگیری

هێزی تایبەتی  خۆشەویستی و هاوسەرگیری

ئەمە كۆمەڵەیەكن لە هیندستان، كاریان ئەوەیە هەر كچێك داوای كوڕێك بكات بۆ هاوسەرگیری و كوڕەكە ڕازی نەبێت، ئەم كۆمەڵەیە لە بەرامبەر 120 دۆلار كوڕەكە دەهێنن و بە زۆر كچەكەی لێ مارە دەكەن، یەكێك لە قوربانییەكانیان مامۆستا «ئافنیش»ی بەستەزمانە بەیانییەك بۆ دەوامەكەی دەڕۆیشت بۆ قوتابخانە، ئەم هێزە دەیڕفێنن و لە ژێر هەڕەشەی چەك ناچاریدەكەن هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكدا بكات هەرگیز نەیناسیوە، كچەكە یەك جار ئەم مامۆستایەی بینیوە و سەرسامی بووە، بۆیە پەنای بۆ هێزی تایبەتی خۆشەویستیی بردووە تا هاوسەرگیری پێبكەن.

 

Top