بارزانی نەمر؛ ئەفسانەی خەبات و شانازیی گەلی کورد

بارزانی نەمر؛ ئەفسانەی خەبات و شانازیی گەلی کورد

 

ئەمڕۆ ١٤ی ئادار ڕۆژێکی مێژوویی و پڕشانازییە بۆ گەلی کورد، لەم ڕۆژەدا خۆری هیوا و خەبات هەڵهات بە هاتنەدنیای سەرکردەیەکی مەزن و کەسایەتییەکی کاریزما ( بارزانی نەمر)؛ ئەو پیاوەی کە بوو بە باوکی ڕۆحیی نەتەوەی کورد و ڕابەری خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.

ژیانی بارزانی نەمر ژیانێکی ئاسایی نەبوو؛ بەڵکوو ژیانێک بوو پڕ لە خەبات، قوربانی و خۆڕاگری, لە منداڵییەوە خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتکردنی گەل و پاراستنی شەرف و مافی نەتەوەکەی, بە ئیرادەیەکی پۆڵاین و باوەڕێکی قووڵ بە گەلەکەی، ڕێگایەکی درێژ و سەختی خەباتی بڕی کە بوو بەقوتابخانه‌یه‌ك بۆ هەموو نەوەکانی دواتر.

بارزانی نەمر سەرکردەیەک بوو کە هەمیشە باوەڕی بە هێزی گەلەکەی هەبووه‌, ئەو فێری گەلەکەی کرد کە ئازادی بە خەبات و یەکگرتوویی به‌ده‌ست دەهێندرێت نەک بە چاوەڕوانی.
بۆیە خەباتەکەی تەنها خەباتێکی سەربازی نەبوو، بەڵکوو خەباتێکی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی بوو بۆ دادپەروەری و مافی گەلێک کە هه‌میشه‌ ستەمی لێکراوە.

ئەو سەرکردە مەزنە بە هێزی باوەڕ و ئیرادەی خۆی توانی مێژووی خەباتی کورد بگۆڕێت و بناغەی هیوایەکی نوێ بۆ گەلەکەی دابنێت, ناوی بارزانی نەمر هەمیشە وەک ڕەمزی خۆڕاگری، ڕەمزی شانازی و ڕەمزی یەکگرتوویی لە ویژدانی گەلی کورددا دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ کە یادی لەدایکبوونی ئەو سەرکردە مەزنە دەکەینەوە، پێویستە بیر لەومیراسه‌ ‌ گەورەیە بکەینەوە کە بۆی جێهێشتووین؛ له‌خزمەتکردنی گەل و پاراستنی یەکگرتوویی و بەردەوامبوون لەسەر ڕێگای خەبات بۆ ماف و ئازادی.

سڵاو و ڕێز بۆ ڕوحی پاکی بارزانی نەمر، ئەو سەرکردەیەی کە ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ گەل و نیشتمان.
بەڵێن دەدەین کە ڕێگای خەبات و باوەڕی بارزانی نه‌مر, به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ین و هەمیشە بە شانازییەوە ناوی به‌رزو شكۆدار ڕاده‌گرین.
Ahmed
سڵاو ڕێز برای خۆشه‌ویست كاك مسته‌فا... ئه‌گه‌ر پێت باشبێت سوپاست ده‌كه‌م بڵاوی بكه‌ن

Top