شکاندنی تەوقی ژێردەستەیی هەڵکشان بەرەو لوتکەی ئازادی!

شکاندنی تەوقی ژێردەستەیی هەڵکشان بەرەو لوتکەی ئازادی!

 

لە مێژووی نەتەوەکاندا ساتەوەختێک دێت کە  بێدەنگی  تێیدا دەبێتە تاوان. و  چاوەڕوانی  دەبێتە خۆکوشتنێکی هێواش. ئێمە ئێستا ڕێک لەناو ئەو ساتەوەختەداین. بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا، دەبینین شەڕ و کێشەی دەوروبەرمان پەل و پۆی نەکێشاوە بۆ ئاوارەکردنی کورد. ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە.  هەموو کات ئەمەریکا و ئیسرائیل لەسەر تێکشکانی هەژموونی ناوچەیی هاوڕا نابن. و هەموو کاتیش نەیارەکانمان بەم ئاستە لە لاوازی و گۆشەگیریدا نابن.

ساڵانێکە پێمان دەگوترێت دەبێت ڕێز لە دراوسێیەتی و سەروەریی عێراق بگرین.  بەڵام پاداشتی ئەم ڕێزگرتنە چی بوو؟ جگە لە چەپۆکە سەری و برسی کردن و ناردنی درۆن بۆ سەر ماڵ و منداڵمان؟ کاتێک دەبینین دوو چەکداری حەشد بە درۆنێک کەرامەتی نیشتمانیمان دەکەنە ئامانج و بەغداش وەک تەماشاکەرێکی بێدەنگ  خۆی  لێ تێناگەیەنێت.  دەبێت ئەوە تێ بگەین کە عێراق و ئێران وەک بەرز و نزمیی ئاستی دەریا پێکەوە بەستراون. هەرکاتێک تاران شەپۆل بدات. بەغدا کورد نوقم دەکات .

عێراق: لە دەوڵەتێکی سەر بە خۆوە بوەتە  ڕێڕەوی هەناسەی ئێران ئەوەی بیست ساڵە لە عێراق دەگوزەرێت،  تەنها دەستێوەردانێکی سادە نییە.  بەڵکو پڕۆسەیەکی سیستماتیکە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی دەوڵەت. ئێران لە ڕێگەی ئیتڵاعات و سوپایەک لە ڕاوێژکاری سەربازی. عێراقی کردووەتە مەیدانی تاقیکردنەوەی هەژموونی خۆی. میلیشیاکان کە وەک  مرۆی زیانبەخش لەناو جومگەکانی دەوڵەتدا چێنراون. ئێستا بوونەتە خاوەن ماڵ. ئەوان نەک هەر ئاسایشیان تێکدا.  بەڵکو ئابووریی عێراقیان کردە قوربانیی پڕۆژە ئیقلیمییەکان. لە سپیکردنەوەی دۆلار و بردنی پارەی نەوت لەسەر حسابی گەلی عێراقەوە.  تا دەگات بە تاڵانکردنی داهاتی مەزارگە ئاینییەکان و گۆڕینی خوارووی وڵات بۆ گۆڕستانی سەرکردە بیانییەکان. خێری ئەم میلیشیایانە بۆ عێراق تەنها یەک شت بوو.

 گۆڕینی وڵات بۆ سەنگەرێکی پێشەوە  کە دەبێت لەگەڵ ئێراندا پێکەوە بەرەو سووتان بڕوا. ستراتیژیی ناوچە دابڕاوەکان و پشتیوانیی ئەمەریکا چیتر کاتی ئەوە نییە تەنها بە هەڕەشەیەکی زارەکی یان کرداریی سەرانی تاران و ئەنقەرە . کورد پاشەکشە بکات و گوێڕایەڵی بێ مەرج بێت. کاتی ئەوەیە کار لەسەر ئەوە بکرێت کە ناوچە دابڕاوەکان تەنها وەک خاک نەبینرێن.  بەڵکو وەک قەڵغانێکی ستراتیژی بۆ دوورخستنەوەی مەترسی لە هەرێم مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. کورد دەبێت لەم هاوکێشە نوێیەدا، نەک وەک پاشکۆ و چاوەڕوانی ڕەحمەتی بەغدا. بەڵکو وەک پشتیوانێکی سەرەکیی سیاسەتی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دەربکەوێت. گرێدانی چارەنووسی ئەم ناوچانە بە بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە تەنها ڕێگەیە بۆ ئەوەی چیتر خاک و کەرامەتمان نەبێتە دیاری بۆ ڕازیکردنی دڵخوازی دراوسێکان

 مووچە: تا کەی کورد چاوەڕێ بێت دوای هەموو مووچەخۆرانی بەغدا.  بە چەندین هات و هاوار و پاش پشکنینی ورد.  مووچەکەی وەک خێر بۆ بنێردرێت؟ ئەمە سیاسەتی زەلیلکردنی میتۆدییە . نەتەوەیەک ئابورییەکەی بارمتەی دەستی نەیارەکانی بێت. ناتوانێت بڕیاری سیاسیی سەر بەخۆ  بدات. ڕاستگۆیی ئەوە دەخوازێت بڵێین.

ژیان لەژێر سێبەری خێری مووچەی بەغدا.  مردنێکی هێواشە.  کاتی جوڵەیە.  نەک پارانەوە ڕاستە مەترسی لەسەر کورد زۆرە و ڕەنگە چەک و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوومان نەبێت، بەڵام گەورەترین چەکمان  نەترسانە. ئەگەر ئێستا جوڵەی سیاسی و سەربازیی خۆمان نەبێت و تەنها بینەر بین.  لە کاتی دابەشکردنی نەخشە نوێیەکەدا کەس جێگەیەک بۆ بێدەنگەکان دانانێت. ئەوەی دەگوزەرێت بەرەو جەنگی جیهانیی سێیەم دەڕوات.  لەم تۆفانەدا یان دەبێت کەشتیی خۆمان هەبێت. یان نوقم بوون چارەنووسمانە. پێویستە کورد لەم بێدەنگییە کوشندەیە بێتە دەرەوە. بۆ دەرچوون لە ژێردەستەیی.  دەبێت سەرەتا لە ناوەوە ترس بشکێنین و بیسەلمێنین کە ئێمە کارەکتەری بەرژەوەندییەکانی خۆمانین. ئەوەی لە لایەن سەرکردایەتی کوردەوە  تا ئێستا پەیڕەو کراوە. سیاسەتێکی حکیمانە بووە. بەڵام هەر قۆناغێک پێویستی بە جۆرە سیاسەتێکە بۆ کات و ساتی خۆی. پاش ئەوەی هاوکێشەی هێز لە چوار دەورمان بەرەو لاوازی دەڕوات. وە هێڕشی ناڕەوامان لەسەر ئەنجام دەدرێت. کورد بۆ کەسی دیکە نا بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ئاست ناوخۆی هەرێم و سنورەکانی جوڵەی هەبێت بۆ دوور خستنەوەی مەترسی لە گروپە تیرۆرستیەکان. ئەمەش ئەوە دەر ئەخات کە کورد خاکەکەی پاراستوەو.  چونکە بەرەی گروپەکان سەرکەون کە زۆر محاڵە ئایندەی هەرێم تاڵ دەکەن. ئێستا باری شەڕو توانای دەوڵەتان و ئامانجەکانیش تا ئاستێک ڕون بوەتەوە  ڕێڕەوەکەی بەرەو کوێیە.  بێ دەنگیش لە هەندێک بارودۆخدا  کارەساتە.

 

Top