پــارتــی هــێـــزی کـــورد ستانییان و نیشتمان پارێز
لەکاتێکدا گەلەکەمان له‌ژێر زەبر و ستەمی داگیركه‌ر ده‌یناڵاند و رۆژانه خاكی پیرۆزی كوردستان داگیر ده‌كرا و لاوانی کورد ڕاپێچی زیندانەکانی عێراق ده‌كران له‌وێشه‌وه بۆ گۆرستانهكانی مه‌رگ دەنێردران، لە زەمەنێکی وەها غەدر و ستەم ئەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بە سەرکردایەتی (بارزانی نەمر) باوکی رووحی نەتەوەیی کورد موژده‌ی هه‌ڵاتنی خۆری ئازادی به‌گه‌لی كوردستاندا، تاوه‌كو به‌گه‌شبینی بمێننه‌وه.
خه‌باتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ به‌رزراگرتنی شكۆی كورد و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان بووە هه‌ڵبه‌ته له هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجانە مێژوو گەواهیدەرێکی حاشاهەڵنەگرە، چونکە پارتی هیچ کاتێک سڵی لەخزمەت کردن بەدۆزی ڕەوایی نەتەوەکەی نەکردووە.
لەلایەکی دیکە ئەگەر سەیری مێژووی نوێی گەلەکەمان بکەین دەبینین دوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و په‌راوێزخستنی كورد له‌هاوبه‌شی پێكردنی عێراق وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته. سەرەنجام (بارزانی نەمر) بەغدای جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بارزان و جاری شۆڕشیدا و ڕه‌تیكرده‌وه ژێرده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكات، بۆیه بارزانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گڕوتینی به شۆڕشدا و ئه‌سپی شۆڕه سواری كوردایه‌تی و تێكۆشانی به‌وره‌یه‌كی به‌رز تاودا تا دواجار له 11ی ئەیلوولی1961 شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلولی وه‌شاند.
پاشان له‌ژێر به‌ره‌ده‌وامی خه‌باتی شۆرشگێرانی كورد به‌سه‌ركردایه‌تی پارتی و سه‌رۆكایه‌تی (بارزانی نه‌مر) حکومەتی عێراق ناچاربوو رێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 لەگەڵ سەرکردایەتی کورد ببستێت ئەمەش گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی شۆڕشی ئه‌یلول بوو بۆ نەتەوەیی کورد كه پارتی نوێنه‌رایەتی دەکرد. بۆیە دەگەینە ئەو بڕوایەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی ئامانج و ستراتیژە هەر لە رابردوو و ئیستا و داهاتووشدا بەردەوام دەنگی ئازادی و هێنانەدی ئارمی و خۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتیمانیانە هەموو ئەمانە پێمان دەڵین کە پارتی تاکە حزبی کوردستانیە بەوەی لە سەر هێڵێکی ڕاستە و ئامانجی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستانە.
ئەمرۆ کە 55ساڵ بەسەر ئەم رێککەوتن نامە مێژووییە تێپەر دەبیت بەرهەمەکەی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە گرنگە سەرکردایەتی کورد بە هەموو رەنگە جیاجیاکان یەکدەنگ و یەکگرتووبن بۆ رووبەرووبوونەوەی سەرجەم ئەو هەرەشانەی لەلایەن نەیارانی گەلەکەمان دەکریتە سەر کوردستان و سوود لە دەرفەتەکان وەربگرن بۆ زیاتر پێشکەوتنی کوردستان، چونکە دوژمن و نەیارانی کورد هیچ جیاوازی لەنێوان رەنگەکان ناکەن گرنگ لای ئەوان لێدانە لە کوردستان، هەروەک ئەوەی ئیستا لێرەو لەوێ دەبینین چۆن هێرشی نارەوا دەکریتە سەرمان لە کاتێکدا ئێمە ئاشتیمان هەڵبژاردووە و خوازیاری شەڕ نین، بۆیە ئەرکە لەسەر هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەو باروودوخە ناروونە یەکهەڵوێست بن بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر مەترسی و هەرەشەیەک لەسەر ئەو ئەزموونەی کە بەدەریاێک خوێن بەدەست هاتووە.

ن:علی چیایی