مردنی ئەستێرە لە بۆشاییگەری ئاسمان
دیمەنێكی نوێی تانی هێلكەیی مردنی ئەستێرەیەك لەلایەن تەلیسكۆبی هابڵەوە چركێندراوە!، ئەمە ڕوونترین دیمەنی تانێكی هێلكەییە، نمایشێكی ڕووناكیی سەرنجڕاكێش نیشان دەدات لە دەوری ئەستێرەیەكی هاوشێوەی خۆر، كە بەخێرایی لەناو دەچێت، لە دووری 1000 هەزار ساڵی ڕووناكی لە بۆشایی ئەستێرەی Cygnus دایە و لە ناوەڕاستی تانەكەدا ئەستێرەیەكی لەناوچوو هەیە، كە بەتەواوی بە هەورێكی چڕی تۆز و گازی گەردوونی شاردراوەتەوە، ئەم تانە گەردونییە دەرفەتێكی دەگمەن دەڕەخسێنێت بۆ تاقیكردنەوەی تیۆرییەكانی پەرەسەندنی ئەستێرەیی لە قۆناغەكانی كۆتاییدا، تەنیا تیژبینی تەلیسكۆبی هابڵ دەتوانێت ئەو وردەكارییە ئاڵۆزانە ئاشكرا بكات كە ئاماژە بەو پرۆسانە دەدەن، كە ئەم پێكهاتە نهێنییە دروست دەكەن. ئەمە یەكەمین و نزیكترین تانی پێش-هەسارەیی یە (pre-planetary nebula) كە تا ئێستا دۆزراوەتەوە. ئەم وێنە نوێیە لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦ بڵاو كراوەتەوە، ڕوونترین و وردترین بینینی تانی ئەستێرەیەكی مردووە كە تا ئێستا تەلیسكۆبی هەبڵ، بەهۆی كۆكردنەوەی داتا نوێیەكان لەوانە كامێرای «Wide Field Camera 3» پیشانی داوە.
