دروستكردنی بخوور لە ماڵەوە بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
سەرەتا بە كۆكردنەوەی گیاكان دەست پێ بكە، دەتوانیت بە كۆكردنەوەی گیای وەك سنەوبەر، لاڤێندەر و مریمییە هەندێ بۆنی سرووشی دەست بخەیت كە كەشێكی ڕۆحی دەبەخشێت. بە وردكەرێك گیاكان بهاڕە تا دەبنە هاڕاوەیەکی نەرم. زۆر بە هێواشی و كەم كەم ئاوی بۆ زیاد بكە، تا دەبێتە هەویرێك، پاشان هەویرەكە بخەرە ناو قاڵبی قووچەكی یان بە دەست شێوەی بدە شێوەیەكی ئەندازەی پەیدا دەكات، بۆ ماوەی ١٢ كاتژمێر هەویرە بەدەستهاتووەكە لەسەر كاغەزێكی ڕۆن یان مۆم دایبنێ تا وشك دەبێتەوە.
بخوورەكە بخەرە ناو دەفرێكی پڕ لە لم، یان خوێ و بەشی سەرەوەی قووچەكەكە دایگیرسێنە، دواتر بیكوژێنەرەوە تا تەنیا دووكەڵەكەی بڵاو ببێتەوە. بەم شێوەیە دەتوانیت بۆنخۆشكەرێكی سرووشتی دروست بكەیت، كە هەم كەشێكی ڕۆحی لەم مانگە پیرۆزەدا دەبەخشێت، هەمیش بەدوور دەبیت لە بۆنخۆشكەرە دەستكردەكان، كە بڕێكی زۆر ماددەی كیمیاییان تێدایە و ڕەنگە ببنە هۆی دروستكردنی گرفتی تەندروستی.
