ڕێكخستنی عەزییە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا
دوای ئەوەی لە نمایشە جیهانییەكانی جلوبەرگدا زۆر دەركەوتن، تا ئێستاش ئەو عەزییانەی بە قۆڵی پف دیزاین كراون لە پێشەنگدان، بەڵام ئاگاداربە ڕەنگە ئەم دیزاینە بۆ جەستەی تۆ گونجاو نەبێت، بەتایبەت ئەگەر شانت پان بێت، بۆیە لێیان دوور بكەوەرەوە و ئەو مۆدێلانە بەكار بهێنە كە قەبارەیان لەسەر شانەكانەوە ڕێكن، یان ئەو قۆڵانە هەڵبژێرە كە كەمێك بەرەو سەرەوە پفن، بە مەرجێك دیزاینەكە سادە و نەرم بێت.
گرنگە لە كاتی هەڵبژاردنی عەزیە لە ڕەمەزاندا شێوەی جەستە ڕەچاو بكرێت، چونكە ستایلەكە ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە شاردنەوەی كەموكوڕییەكان یان دەرخستنیان، بۆ نموونە باشتر وایە ئەو كەسانەی جەستەیان پڕە، بەتایبەت ئەوانەی كێشەی حەوز و ڕانی پانیان هەیە، دەبێ لەو عەزییانە دووربكەونەوە كە پشتێنیان هەیە؛ چونكە گەورەیی بەشی خوارەوە دەردەخات، هەروەها بۆ ئەوانەش گونجاو نییە كە دووگیانن، بۆیە باشترە پەنا بۆ ئەو مۆدێلە فراوانانە ببەن كە جەستە دادەپۆشن.
