جەنگی ئەمریکا و ئێران و هێزە کوردیەکان لەم نێوەندەدا ”

جەنگی ئەمریکا و ئێران و هێزە کوردیەکان لەم نێوەندەدا ”

 

 

دەست پێکردنەوەی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و قوڵ بوونەوەی کێشە و ناکۆکیەکان لەنێوان هەردوو دەوڵەت چۆتە قۆناغێکی سەخت و دژوار هاوکات لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ سرنجی زۆرێک لەشرۆڤەکارانی سیاسی بەلای خۆیدا ڕاکێشا کە چەند جارێک ئاماژەی بەوەکرد ئامانجی ئەمریکا ڕوونە و ڕووخانی ڕژێمە ، ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئێران بەهۆی فراوانی سنووری جوگرافیاکەی ئەستەمە تەنها بە هێرشی ئاسمانی ڕژێمی سیاسی ئەو دەوڵەتە دووچاری داڕووخان بێ بۆ ڕووخانی ڕژێم پێویستی بە هێزی زەمینی هەیە ، تاکە هێزی بەرهەڵستکاری زەمینی لایەنە کوردیەکانن و چەند ڕۆژێکە باس و خواسی ئەم بابەتە لە ئارادایە کە هێزە کوردیەکان لە زەمینەوە بەژدار دەبن لەم جەنگە ، ئەوەی جێی سرنجە و پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت بەژداری هێزە سیاسیەکوردیەکانە دەبێت ئەم هەنگاوە مەترسیدارە لێکدانەوەی تەواوی بۆ بکرێت و وڵاتانی زلهێز (ئەمریکا ، ئیسرائیل ) گەرەنتی تەواو و بەردەوامی هێزە کوردیەکان بکەن چونکە ئەزموون پێی وتووین چەندین حاڵەتی لەم جۆرە بوونی هەبووە ئەمریکا بۆ ڕووخانی ڕژێمێک پاڵپشتی لە بزووتنەوەی بەرهەڵستیکار کردووە لە کۆتا قۆناغ پشتی لە گەلانی ئازادی خواز کردووە و دووچاری شکت بوونە ، بۆیە دەبێت ئەم بابەتە بە وردی دیراسە بکرێت و لایەنە نەرێنی و ئەرێنیەکان لەبەرچاو بگیرێ و بەڵێن لە وڵاتانی زلهێز وەربگیرێ لەئەگەری ڕووخانی ڕژێم کورد پێکهاتەیەکی سەرەکی بێت لە ئێرانی نوێ و سیستەمی جێگرەوە فیدڕاڵی بێت .

لەگەڵ هەموو ئەمانەی باسکران ئێران توانای جەنگی درێژخایەنی نیە بەهۆی کەم بوونەوەی توانا سەربازیەکانی لە زۆرێک لە سەرچاوە سەربازی و سیاسیەکان باس لەوە دەکرێت ئێران لە ئێستادا خاوەنی ٣٠٠٠ بۆ ٣٥٠٠ موشەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی مووشەکەکانی ئێران کەمتر دەبێتەوە و ئەمەش بە ئاشکرا هەستی پێدەکرێ جگە لە کەمبوونەوەی ژمارەی مووشەکەکان و توانا سەربازیەکەی وێران بوون و لەکارخستنی سەکۆ موشەکیەکان یەکێکی ترە لەو گرفتانەی ڕووبەڕووی ئێران بوونەتەوە ، ئەوەی ئێستا ئێران کاری پێدەکات و ئومێد دەخوازێ کاریگەری هەبێت ئەو کارتە فشارانەیە کە بەکاریان دێنێ ، وەک داخستنی گەرووی هورمز و لێدان لە وڵاتانی کەنداو و هاندان و پڕچەک کردنی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بۆ نانەوەی پشێویی و تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و تۆمەتبار کردنی ئێران و ئیسرائیل لەم باروودۆخە و دروست کردنی گرفت بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ئومێدی ئەوەی هۆکارێک بێت بۆ وەستانی شەڕ لە دژی ، بەڵام ئەم فشارانە تەنها زیان بە وڵاتانی هێرشبەر ناگەیەنێ زیان بە ئابووری ئێران و چینیش دەگەیەنێ کە هۆکاری تێکچوونی پەیوەندی بەهێزی نێوان چین و ئێرانە ، ئێران جگە لە بژاردەی تەسلیم بوون لە ئێستادا هیچ بژاردەیەکی تری لەبەر دەستا نیە ، بەو مەرجەی ئێستا تەسلیم بوونەکەی قبوڵ بکرێت .

Top