ئازەربایجان: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەخجوان بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران کرایە ئامانج

ئازەربایجان: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەخجوان بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران کرایە ئامانج

 

 

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەخجوان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، كە یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کۆماری خۆسەری نەخجوان کەوتووەتە خوارەوە و ئەوی تریان لە نزیک بینای قوتابخانەیەک لە گوندی شوکرئاباد کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا بینای فڕۆکەخانەکە زیانی بەرکەوتووە و دوو هاووڵاتیی مەدەنیش برینداربوون.

لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان جەختی لە مافی وڵاتەکەی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کردەوە و ڕایگەیاند: "ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە لە خاکی ئێرانەوە ئەنجامدراوە، بە زووترین کات، ڕوونی بکەنەوە و ڕێوشوێنی خێرای پێویست بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە لە داهاتوودا.

لە لایەکی دیکەوە، موجتەبا دەمیرچیلۆ، باڵیۆزی ئێران لە باکۆ، لە کاردانەوە بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نەخجوان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان کراوە و باکو بەنیازە یاداشتێکی فەرمی ناڕەزایەتی پێشکەشی تاران بکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top