نۆكیای مردوو زیندوو نابێتەوە

نۆكیای مردوو زیندوو نابێتەوە

لە كۆنفرانسی ڕاگەیاندنی فرۆشتنی نۆكیا بە مایكرۆسۆفت، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە»ستیف بالمەر» بە وشەیەكی زەق و سەرنجڕاكێش كۆتایی بە قسەكانی هێنا، كە كۆتایی سەردەمێكی لەخۆ گرتبوو، ئەو گوتی: «هیچ شتێكی هەڵەمان نەكرد، بەڵام بە جۆرێك لە جۆرەكان دۆڕاین». ئەو ساتە ئەوەندە سەرنجڕاكێش بوو كە فرمێسك بە چاوی بەڕێوەبەری جێبەجێكار و تیمەكەیدا دەهاتە خوار، ڕاستییەكە ئەوەیە نۆكیا بەدەست خراپ بەڕێوەبردنییەوە نەیدەناڵاند، بەڵكو بەدەست هەڵەیەكی زۆر گەورەترەوە دەیناڵاند، ئەویش»چەقبەستوویی». لە كاتێكدا جیهانی دەوروبەری بە خێراییەكی سەرسوڕهێنەر پەرەی دەسەند، نۆكیا پێگەی خۆی لە لووتكەدا و دواتر هەبوونی خۆی لەدەستدا.

Top