ئاساییە دژی دەسەڵات و حزبێک بیت، بەڵام..!
مرۆڤ ئازادە لە بیرورا دەربڕین، بەو مەرجەی ئازادی و کەسایەتی بەرامبەر پێشێڵ نەکات، هەروەها مرۆڤ ئازادە لەوی لەگەڵ دەسەڵات بێت یا دژە دەسەڵات بێت، یا دژی هەر لایەنێکی سیاسی بێت، بەڵام بەو مەرجەی لەسەر بنەمایەکی دروستی راستگۆی و سەردەمیانە بێت،و ئاسایی و یاساییە ئۆپۆزسیۆن بوونی هەبێت لە سیستەمی دیموکراسی، و دەبێ ئۆپۆزسیۆنێکی دروست و لەسەر بنەماکانی دیموکراسی بونیاد نرابێت، ئەوەی جێگای تێرمانینە هەندێ بەناو ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان هەڵمەتێکی دوریان لە بنچینەکانی بنەماکانی دیموکراسی چڕ کردۆتەوە، هەوڵ دەدەن رووی راستەقینەی و ئەزموونی دیموکراسی کوردستان بشێوێنن، و هێرشکردنێکی نارەوا و دوور لە راستی لەسەر دەسەڵات و سەرکرایەتی سیاسی کورد، کە ئەمەش دوورە لە مەرجەکانی ئۆپۆزسیۆن.
لە هەمووی دونیای دیموکراسی ئۆپۆزسیۆن لە هەوڵی وەرگرتنی دەسەڵاتە، ئەمەش ئاساییە و مافی خۆیەی، بەڵام کاتێک لایانێک یا گروپێک یا حزبێک لەو هەوڵەدایە دەبێ بەرنامەی کارکردنی لە بەرنامەی دەسەڵات کارا تر و بەسوود تر بێت، بەڵام هەندێ لەو ئۆپۆزسیۆنانە دەڵێن ئێمە دەسەڵات وەرناگرین، ئەگەر دەسەڵات وەرنەگرن چۆن بەڵێنەکانی بە هاووڵاتی دەدەن جێ بەجێی دەکەن، یا ئەوەتا دەتوانن ئەو بەرپرسیاریەتیە لە ئەستۆ بگرن.
ئەوەی لەم دوایە بەدیکرا بەتایبەتی لە میانەی جەنگی ئەمریکا و ئێران، کەسانێک لە سۆشیاڵ میدیا رەخنە لە ئێران دەگرن کە بۆ وڵاتانی کەنداو بۆمباران دەکەن و هەولێر نزیک تر، لە راستی ئەمە دیاردەیەکی ترسناکە کەسانێک لەو ئاستەدا بن داوا بکەن شارێکی کوردستان بەڵکو پایتەختی کوردستان موشەک باران بکرێت، و دڵەراوکێ لە نێوان هاووڵاتی شارەکە ودانشتوانی و بیانی دروست ببێت، زۆر ئاسییە دژی دەسەڵات بی دژی هەر حزبێک دژی هەر لایەنێک بی، بەڵام دژایەتی وڵات و خاک و میللەت ئەمە خیانەتێکی گەورەیە.

شێرکۆ حەبیب