گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە پاریس دژی شەڕ و کۆماری ئیسلامی ئێران
ڕۆژی دووشەممە 2ی ئادار، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بۆ هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی ئێران لە شاری پاریس بە دروشمی ناوەندیی "ژن، ژیان، ئازادی" بەڕێوەچوو.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە هەڵگرتنی پلاکارد دژ بە شەڕ و ستەمی ئایینی، جەختیان لە دژایەتیی هاوکاتی خۆیان لەگەڵ دەستێوەردانی سەربازیی دەرەکی و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی کردەوە.
لە گردبوونەوەکەدا وتاردەران بە ئاماژەدان بە دەرئەنجامە مرۆییەکانی شەڕەکە جەختیان لەوە کردەوە کە "شەڕی بە پەڵە" چەمکێکی فریودەرانەیە و بە کردەوە خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی شارەکان دەکاتە ئامانج.
گوڵان: سەردار خەلیل
