گۆتێرێس: لە سەردەمی ئێستادا یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخرێن

گۆتێرێس: لە سەردەمی ئێستادا یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخرێن

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ چوارشەممە 25ی شوبات، هۆشداریدا لەوەی کە ئازارە هاوبەشەکانی مرۆڤایەتی لە جیهانی ئەمڕۆدا پشتگوێ دەخرێن و خەڵک وەک ئامرازی فشار بەکاردەهێنرێن.

لەم پەیامەدا جەختی لەوە کردەوە کە زۆرێک لە وڵاتان یاسا نێودەوڵەتییەکان بە دەستێوەردان دەزانن.

گۆتێرێس ئاماژەی بەوەشکرد، جیهانێک کە مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت، لەڕاستیدا خۆی دەپارێزێت و داوایکرد کۆتایی بەو هێرشە بەرفراوانە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ بهێنرێت.

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە جنێڤ هۆشداری دا لەوەی مافی مرۆڤ ڕووبەڕووی هەڕەشەی بێ وێنە بووەتەوە و  هێز جێگەی یاسا دەگرێتەوە.

بە گوتەی ئەو، ئەم هێرشە شاراوە نییە بەڵکو بە ئاشکرا لە لایەن زلهێزە جیهانییە کاریگەرەکانەوە ئاراستە دەکرێت.

گۆتێرێس ئاماژەی بەوەشکرد، تادێت یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخرێن و تەکنەلۆژیای نوێ بەتایبەتی زیرەکی دەستکرد بۆ سەرکوتکردن و زیادکردنی  نایەکسانی بەکاردەهێنرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top