له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تۆم باراك سوپاسی عێراقی كرد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و داعشانه‌ی كه له زیندانه‌كانی سووریاوه، هێنراون بۆ عێراق.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كی فوئاد حسێن و تۆم باراك، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كرا له به‌رده‌وامیدان كاری هاوبه‌ش و به‌تایبه‌ت له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تۆم باراك سوپاسی عێراقی كرد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و داعشانه‌ی كه له زیندانه‌كانی سووریاوه، هێنراون بۆ عێراق.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه په‌یوه‌ندییان كردووه به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه هاووڵاتییه‌كانی خۆیان بگوازنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان و ستایشی توركیاشی كرد كه زیندانیكراوه‌كانی وه‌رده‌گرێته‌وه.
هاوكات هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده و حكوومه‌تی كاتیی سوریایان به گرنگ وه‌سف كرد و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه گرنگه هه‌ردوولا پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه بن و پاڵپشتی ئه‌و جۆره ڕێكه‌وتنه ده‌كه‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كراوه و قسه ده‌رباره‌ی دانوستانه‌كانی نێوانیانكرا.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ده‌كا گوتویه‌تی: "هه‌ر جه‌نگێك هه‌ڵبگیرسێت مه‌ترسیداره و ئاگره‌كه ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه و عێراق پاڵپشتیی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كات."
هاوكات له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه، پێکهێنانی حکوومەت پرسێکی تەواو ناوخۆییە، بەڵام عێراق رەچاوی بۆچوونی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی دەکات، بەتایبەتی ئەمریکا وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی.
