گواستنەوەی بەرفراوانی فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

گواستنەوەی بەرفراوانی فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

 

 

بەپێی داتاکانی بەدواداچوونی فڕینەکان، ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتوو کە لە فڕۆکەکانی ئێف ٣٥، ئێف ٢٢ و ئێف ١٦ بوون، گواستووەتەوە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو فڕۆکە جێتانە لە هەنگاوێکی گەورەدا گواستراونەتەوە بۆ بنکەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان لەو بابەتە.

ئەم هەنگاوە گەورەترین جێگیرکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکایە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە یەک کاتدا.

کاتی ئەم هەنگاوە سەربازییە کە هاوکاتە لەگەڵ خولی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە جنێڤ، قسە و باسەکانی سەبارەت بە ئەگەری پەیامی ڕێگریکردن لەو هەنگاوەدا دروستکردووە کە دەتوانێت بینێرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top