ســەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان کردەوە.

ســەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون "بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش" ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە.

نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، (18-2-2026)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دواپێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی و دۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

هەردوولا هاوڕا بوون "بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش، ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە." هەر لەم چوارچێوەیەدا باسیان لە بوارەکانی هاریکاریی نێوانیان کرد.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی ناوچەکە و "گرنگیی یەکدەنگیی لایەنە کوردستانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق."

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/2/18، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی ئه‌مریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوا پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە وڵات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئه‌مریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها هاوڕا بوون کە بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش ئه‌مریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە. هەر لەمبارەیەوە باسیان لە بوارەکانی هاریکاریی نێوان هەردوولا کرد.

پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، گرنگیی یەکدەنگیی لایەنە کوردستانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

Top