جێگیرکردنی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە چڕتر دەبێتەوە لەگەڵ بەردەوامی دانوستانەکانی جنێڤ
بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، ئەمریکا لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 250 گەشتی بارهەڵگری سەربازی ئەنجامداوە، کەلوپەل و چەکی گواستووەتەوە بۆ بنکە سەرەکییەکانی ئوردن و بەحرەین و سعودیە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی پەرەسەندنێکی بەرچاوی ئامادەیی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە هاوکاتە لەگەڵ خولی دووەمی وتووێژەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لە جنێڤ.
سەرچاوە ئاگادارەکان لەم بابەتە بە سی ئێن ئێنیان ڕاگەیاندووە کە جێگیرکردنەکە دوو ئامانجی سەرەکی هەیە: ترساندنی تاران و زیادکردنی گوشارەکان لەسەر ئەم وڵاتە بۆ قبوڵکردنی مەرجەکانی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا، ئەوانیش کەمکردنەوەی پیتاندن و سنووردارکردنی بەرنامەی مووشەکییەکەی و کۆتاییهێنان بە پشتیوانی بۆ بە وەکالەت.
شایانی باسە کە ئامادەیی بۆ بژاردەی سەربازی لە ئەگەری تێکچوونی دانوستانەکان، لەوانەش ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان یان ئامانجەکانی دیکەی ناو ئێران.
گوڵان: سەردار خەلیل
