خاچی سوور هۆشداری دەدات لە لاوازبوونی مافە مرۆییەکان لە سەرانسەری جیهاندا
سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دۆیچلاندفونک ڕایگەیاند: کە بێڕێزیکردن بە بنەماکانی یاسای مرۆیی و هاوکارییە مرۆییە بێلایەنەکان بە ڕێژەیەکی مەترسیدار لە زیادبووندایە.
دووپاتیشی کردەوە کە ڕێزگرتن لە هاوکارییە مرۆییەکان، لەوانەش چالاکیەکانی خاچی سوور، وردە وردە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، ئاماژەی بەوەشدا کە نزیکەی 130 شەڕی چەکداری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە، هیچ کاتێک یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی ئەوەندە لاواز نەبووە و تادێت هێڵە سوورەکان پێشێل دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنانەت لەڕێگەی وێنەی مانگی دەستکردیشەوە تاوانەکانی دژی هاووڵاتییانی مەدەنی دەبینرێن، بەڵام تا ئێستا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێوشوێنی کاریگەریان نەگرتووەتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەم دۆخە.
گوڵان: سەردار خەلیل
