وەزیری ناوخۆی پێشووی کۆریای باشوور سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

وەزیری ناوخۆی پێشووی کۆریای باشوور سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

 

 

دادگای ناوچەی ناوەندی سیئۆل سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر لی سانگ مین وەزیری پێشووی ناوخۆی کۆریای باشووردا سەپاند.

ئەم سزایە بەهۆی ڕۆڵی لە هەوڵە شکستخواردووەکەی سەرۆکی پێشوو یون سوک یۆل بۆ ڕاگەیاندنی یاسای سەربازی لە کانوونی یەکەمی 2024 دەرچوو.

دادگا لیی تەمەن ٦١ ساڵ بە تاوانبار زانی کە بەشداری لە ئاژاوەگێڕییەکاندا کردووە. فەرمانی بە پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە کردبوو کارەبا و ئاوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ببڕن.

پێشتر داواکاری گشتی تایبەت داوای ١٥ ساڵ زیندانیکردنیان بۆ کردبوو و پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکرد کە لی ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە ئاسانکاری بۆ یاخیبوونەکە.

لی لە مانگی ئابەوە لە زینداندایە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی پشتڕاستکرایەوە.

ناوبراو دووەم ئەندامی کابینەی سەرۆک کۆماری پێشووە کە بەهۆی ڕۆڵی لە هەوڵەکانی سەپاندنی یاسای سەربازیدا سزای بەسەردا سەپێنراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top