نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ئالیسۆن هووکەر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆبووەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ئالیسۆن هووکەر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆبووەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ئالیسۆن هووکەر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیرییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و گەشەپێدانی دامەزراوەکان کردەوە.

لای خۆیه‌وه‌ خاتوو هووکەر ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ ڕێککه‌وتنی نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده‌دا کرد، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ عێراق و قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر - بەغدا دووپات کردەوە.

Top