ناوێکی مەزن و کاری مەزن

ناوێکی مەزن و کاری مەزن



دەزگای خێرخوازی بارزانی ناوێکی مەزن و ئەرکێکی پیرۆز، دەزگای خێرخوازی ناوی سەرکردەو باوکی رۆحی کورد جەنابی جەنەراڵ ملامستەفا بارزانی نەمر هەڵدەگرێت، ئەمەش خۆی لە خۆی دا ئەرکی ئەو دەزگایە قورستر دەکات کە دەبێ کارەگانی لەئاستی ناوی پیرۆزی ئەو مرۆڤە مەزنە بێ، بێگومان جەنابی بارزانی نەمر هەموو ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خزمەتکردنی گەلی کوردستان و گەلانی دیکە، هەر لەو دید و روانگەوە ئەنجامدانی کارەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی سەرچاوە وەردەگرێت، هەر بۆیەش چالاکییەکانی سنووریان بەزاندوە گەیشتۆتەوە ئەو ناوچانەی لە دەرەوەی کوردستان کە پێویستیان پێیەتی.
ئەگەر بێت ئاورێک لە کارەکانی ئەو دەزگایە بدینەوە دەبینین پێشەنگە لە گەیاندنی پێداویستی گرنگی ژیان بۆ لێقەوماوان ج لە ئاکامی جەنگ یا کارەساتی سروشتی، لە دەرەوەی کوردستان و بێ جیاوازی کارەکانیان ئەنجام داوە، دور لە نەتەوە و ئایین و وڵات و توانیویەتی هەزاران خێزان لە نەهامەتی رزگار بکات و خەندە بخاتە سەر لێوی هەزاران منداڵان بەبێ جیاوازی، بێگومان هەر ئەو جۆرە کارخزمەتانە لەو دەزگا و ستافەکەی چاوەروان دەکرێت، کە لەسەر رێبازی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر و بۆ چوون و دیدی جەنابی سەرۆک بارزانی و رێزدار مسرور بارزانی کارەکانیان ئەنجام دەدەن، و دوو پاتی ئەو گوتە مێژووییەی جەنابی ژەنەراڵ مستەفا بارزانی باوکی رۆحی نەتەوەی کورد “جێگای شانازییە مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت”، بەڵێ دەزگا خێرخوازی بارزانی و سەرجەم هەوادارانی ئەو رێبازە پیرۆزە بەئەرکی خۆیان دەزانن خزمەتکردنی میللەتەکەیان و مرۆڤایەتی.
دەست خۆش دەزگای خێرخوازی بارزانی وسەرجەم کارمەندانی لەهەر شوێنێک پێویست بێت ئێوە لەوێ ئامادەن، و ئەوەتان سەڵماند ئێوە لە ئاستی بەرپرسیارتین

Top