پڕۆتینی سرووشتیی قژ

پڕۆتینی سرووشتیی قژ

پڕۆتینی سرووشتیی قژ تێكەڵەیەكە لە پێكهاتەی بەسوود، كە دەوڵەمەندە بە ترشە ئەمینییەكان، پڕۆتینە ڕووەكییەكان و ڤیتامینەكان، كار لەسەر چاككردنەوەی قژ دەكات لە ناوەوە و نەرمی و بریقەیەكی درێژخایەنی پێ دەبەخشێت، ئەو زیانانەش چاك دەكاتەوە كە بەهۆی بۆیەكردن، مێش و بەكارهێنانی ئامێرە گەرمەكانی ستایلكردنەوە دروست بوون.

شێوازی ئامادەكردنی پڕۆتینی هێلكە و ماست

پێكهاتەكان: یەك هێلكە، دوو كەوچكی گەورە ماست، یەك كەوچكی بچووك زەیتی زەیتوون، یەك كەوچكی بچووك هەنگوین.

شێوازی ئامادەكردن: هەموو پێكهاتەكان بەباشی تێكەڵ بكە تا تێكەڵەیەكی یەكگرتوو بەدەست دەهێنیت، بیدە لە قژت لە ڕەگەوە تا كۆتایی تاڵەكان و بە كڵاوی گەرماو دایپۆشە بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٤٥ خولەك، پاشان بە شامپۆ و ئاوی شلەتێن بیشۆ.

هەمیشە ئامۆژگاری دەكرێیت كە پەنا ببرێتە بەر پڕۆتینی سرووشتی كە ماددەی زیانبەخشی تێدا نەبێت، هەروەها دڵنیابوونەوە لە تاقیكردنەوەی بڕێكی كەم لە تێكەڵەكە لەسەر بەشێكی بچووكی پێستی سەر، پێش بەكارهێنانی بە تەواوی، بۆ خۆلادان لە هەر كاردانەوەیەكی چاوەڕواننەكراو.

Top