وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی حوزەیران، د.پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی کرد.
لەمیانی دیدارێکدا لەگەڵ د. عەبدوڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی بەڕێز، گفتوگۆ لەبارەی ڕەوش و ناوەندەکانی ئایینی و گیانی پێکەوەژیانی ئاینی کرا، ھەروەھا دەربارەی پێشھات و ڕووداو ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە جەختیانکردەوە، کە بێلایەنی و دژایەتی نەکردنی لایەنێک دژی ئەویتر بنەماو کاری ھەمووان بێت.
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی وەک ھەمیشە ڕۆڵی مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی کوردستانی بەبەرزی پێناسەکرد لە بڵاوکردنەوەی خۆشەویستی و تەبایی و گیانی پێکەوەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی.
