یونیسێف سەبارەت بە دۆخی منداڵانی ئۆکرانیا هۆشداری دەدات
سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) هۆشداری لە دۆخی منداڵانی ئۆکرانیا دا و ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکان و سەرمایەکی توندەوە، منداڵانی ئۆکرانیا سەختترین زستانی شەڕیان بەسەردا دێت.
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند: کە منداڵانی ئۆکرانیا بە هۆی هێرشی بەردەوام و سەرمای توندەوە سەختترین زستانی شەڕیان بەسەردا دێت.
یونیسێف لە Xدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ملیۆنان خێزان لە ئۆکرانیا چەند ڕۆژێکە بێ گەرمکەرەوە و کارەبا و ئاو بوون و بارودۆخی منداڵانیش لە ڕادەبەدەر سەخت بووە.
ڕێکخراوەکە داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان دەکات بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و دامەزراوە ژێرخانەکان، کە منداڵان و خێزانەکان بۆ مانەوەی ڕۆژانە و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گرنگەکان پشتیان پێدەبەستن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا هەروەها ڕایگەیاندووە، هیوادارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئەمریکا بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پلانێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا.
گوڵان: سەردار خەلیل
