نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە عەلی سیستانی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی براکەیەوە و دەڵێت، هاوبەشی خەمیانین.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی برای جەنابی مەرجەعی باڵای ئایینی، ئایەتوڵڵای عوزما سەید عەلی سیستانی، خوالێخۆشبوو ئایەتوڵڵا سەید هادی سیستانی-مان پێگەیشت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بەبۆنەی ئەم کۆستە بەژانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ و هاوخەمیی راستگۆیانەی خۆمان ئاراستەی جەنابیان و بنەماڵە بەڕێز و سەربەرزەکەیان دەکەین، هاوبەشی خەمیانین."
