هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئەلعودەیدە لە قەتەر دەکشێنەوە

هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئەلعودەیدە لە قەتەر دەکشێنەوە

 

 

بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەشێک لە کارمەندانی بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدە لە قەتەر کە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاگادار کراون كە ئەو بنکەیە بەجێبهێڵن.

ئەم ڕاسپاردەیە لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بەرزبووەتەوە و مەترسییەکانیش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دروستدەبێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هەنگاوە بە گۆڕینی دۆخی ئۆپەراسیۆن وەسف کراوە نەک فەرمانی فەرمی بۆ کشانەوەی هێزەکان بە تەواوی و ڕوون نییە هۆکاری وردی گۆڕانکارییەکە چی بووە.

پێشتر بەرپرسێکی باڵای ئێران بە  ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، تاران هۆشداریی داوەتە وڵاتانی ناوچەکە، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top