کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆشکی سپی سەبارەت بە ئێران
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی کانوونی دووەم، کۆبوونەوەیەکی فەرمی لە کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت کە تیایدا ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترەمپ پێداچوونەوە بەو بژاردانەی بەردەم ئەمریکا بەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن.
دەوترێت لەم دیدارەدا ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترەمپ سیناریۆی سیاسی و ئەمنی و دیپلۆماسی جۆراوجۆر دەخەنە سەر مێز.
ئەم دیدارە لە دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت کە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ئێران لەوان چڕبوونەوەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، زیادبوونی سەرکوتی ناوخۆیی و پەرەسەندنی گرژییە ناوچەییەکان، زیاتر لە جاران سەرنجی حکوومەتی ئەمریکای خستۆتە سەر بارودۆخی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
گوڵان: سەردار خەلیل
