دوای سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندەران یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ ئامادە دەکات
یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە 12 ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند: بیر لەوە دەکاتەوە سزای زیاتر بەسەر حکومەتی ئێراندا بسەپێنێت بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە.
وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا گوتی:بەهۆی ئەو هەواڵە لەبارەی کوژرانی خۆپیشاندەران ڕێکخراوەکە نیگەرانە و گوتی "ئێمە ئامادەین سزای نوێ و بەهێزتر بسەپێنین لە ئەنجامی سەرکوتکردنی توندوتیژی دژ بەخۆپیشاندەران."
لە ئەڵمانیاش نوێنەرانی لایەنە جۆراوجۆرەکان خوازیاری سەپاندنی سزای توندتر لەدژی کۆماری ئیسلامی بوون.
هەروەها بانگەوازەکان بۆ دانانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئاستی یەکێتیی ئەورووپادا زیادی کردووە.
ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ئێران دەچێتە هەفتەی سێیەمەوە و چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێن: کۆماری ئیسلامی بە داخستنی ئینتەرنێت بۆ بێدەنگکردنی دەنگی هاووڵاتییان، بە توندوتیژی ناڕەزایەتییەکان سەرکوت دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
