خەباتی یەکگرتووی کرێکاران و جووتیارانی هیندستان لە دژی چاکسازییەکانی دژە کرێکاری
سەندیکاکانی کرێکاران و ڕێکخراوە کشتوکاڵییەکان لە ویلایەتی پەنجاب لە هیندستان، خولێکی نوێی ناڕەزایەتی مەیدانییان لە دژی سیاسەتی ئابووری و کاری حکومەتی ناوەندی دەستپێکردووە.
گرینگی سەرەکی ئەم ناڕەزایەتیانە دژایەتیکردنی پلانی نوێی دامەزراندن و گەرەنتی بژێوی گوندنشینەکانە کە بە پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی کارەبا و پڕۆژە یاسای تۆو و کۆدە نوێیەکانی یاسای کار ناسراوە.
چالاکوانانی ڕێکخراوە کشتوکاڵییەکان، بە ئامادەبوونی مەیدانی لە گوندەکاندا، خەریکی هۆشیارکردنەوەی خەڵک و کۆکردنەوەی خەڵکن دژی چوار پڕۆژە یاسا و یاسای پەسەندکراو لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە.
داواکاری سەرەکی ئەم ڕێکخراوانە هەڵوەشاندنەوەی پلانی نوێی دامەزراندنی گوندنشینەکانە کە جێگەی یاسای نیشتمانی گەرەنتی دامەزراندن لە گوندەکانی مەهاتما گاندی گرتەوە و گەڕاندنەوەی پلانی پێشوو کە دامەزراندن وەک مافێکی یاسایی بۆ کرێکاران گەرەنتی دەکرد.
گوڵان: سەردار خەلیل
