ئاكرێ خۆی نوێ كردەوە

ئاكرێ خۆی نوێ كردەوە

ئاكرێ خۆی نوێ كردەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی ئاكرێ سەرەڕای ئەوەی ئەم وەرزە توانی كۆمەلێك یاریزانی بەتوانا بگوازێتەوە ریزی یانەكەی بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان،بەڵام یانەكە لە سەر دەستی ڕاهێنەری شاری هەولێر هێور مستەفا لە هەشت یاری ڕابردوو تەنیا خاوەنی نۆ خاڵە و یەك یاری بردۆتەوە، بۆیە لە دوای یەكسان بوونی یانەكە لە بەرامبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر هێور مستەفای ڕاهێنەری یانەكە دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەشی یانەكە كردو كارگێڕیی یانەكەش دەست لە كاركێشانەوەی پەسند كرد، كارگێڕیی یانەی ئاكرێ بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی تیپەكە و پڕ كردنەوەی شوێنی ڕاهێنەری ناوبراو هەر زوو گرێبەستی لەگەڵ كاپتن یونس سلێمان مۆركرد بۆ سەرپەرشتی كردنی تیپی تۆپی پێی یانەی ئاكرێ لە خولی نایابی كوردستان، ئامانج لە هێنانی ئەم ڕاهێنەرە بۆ ئەوەیە بتوانێ‌ ئاست و ئەنجامی تیپی یانەی ئاكرێ بە دڵی هاندەرانی یانەكە بێت، ئاكرێییەكان ئەم وەرزە ئەنجامەكانیان بە گوێرەی پێویست نەبووە و تامەزرۆی ئەنجامی باشن بۆ ئەوەی یانەكە بگەرێتەوە نێو خانەی كێبڕكێیەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، بڕیاریشە لە كاتی كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان یانەكە ئەوەی پێویست بێت بۆ باشتر بوونی دۆخی یانەكە ئەنجامی بدەن و یانەی ئاكرێ جارێكی تر بگەرێتەوە نێو خانەی ملمڵانییەكانی خولی نایاب و بگەرێـتەوە پێشەنگی یانەكانی خولەكە.

Top