سیاسه‌تى برسیكردنى كوردستان له روانگه‌ى تیۆرى گلاسێر
پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌بردن بوارێكى مرۆڤانه‌یه، كه له سایكۆلۆژیاى به‌ڕێوه‌بردن و په‌روه‌رده‌ییدا پێگه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه و به ده‌هان تیۆر و نموونه‌ى زانستى له لایه‌ن زانایان و توێژه‌رانه‌وه له باره‌یه‌وه پێشكه‌شى كاروانى زانستى كراوه، كه هه‌ر یه‌كه‌یان له روانگه‌ى خۆیه‌وه شرۆڤه بۆ ره‌فتاره‌كانى مرۆڤ له هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كاندا ده‌كات.
ڤیلیام گلاسێر (William Glasser, 1965) یه‌كێكه له‌و نموونه دیارانه‌ى بوارى به‌ڕێوه‌بردنه، كه ده‌كه‌وێته خانه‌ى رێبازى هه‌ڵسوكه‌وتى دوو لایه‌نه. له‌و نموونه و بیردۆزه‌دا داكۆكى له گرنگیى هه‌ڵسوكه‌وتى كۆمه‌ڵایه‌تى هاوبه‌ش ده‌كرێت، و له هه‌مان كاتدا گرنگى به تێركردنى پێداویستییه‌كانى مرۆڤ ده‌درێت، ئه‌ویش به رێگه‌یه‌كى كه‌توار و واقیعیانه و هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى، وه‌ك چاره‌سه‌ریى كه‌توار (reality theraphy) بۆ ئاڵنگارییه‌كان. له روانگه‌ى ئه‌م نموونه‌یه‌ى به‌ڕێوه‌بردن گرفت و كێشه جیاوازه‌كانى مرۆڤ ئه‌و كاته به‌ده‌ر ده‌كه‌ون كه مرۆڤ له تێر و دابینكردنى پێداویستییه سه‌ره‌كیه‌كانى تووشى شكست دێتن، بۆیه‌ش یه‌كێك له ئامانجه هه‌ره دیاره‌كانى ئه‌م رێبازه‌ى به‌ڕێوبردنه بریتیه له یارمه‌تیدانى تاكه‌كان له تێر و دابینكردنى پێداویستییه‌كانى له چۆارچێوه‌یه‌كى كه‌توار و واقیعیانه و له‌سه‌ر بنه‌ماى له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ستیارى و هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى له لایه‌ن كه‌سه‌كانه‌وه. له نموونه‌ى گلاسێردا، یاساكان جێگه‌ى تایبه‌تیان هه‌یه و ده‌بێ ئه‌م یاسایانه گۆنجاو بن و بوارى گۆڕینیان پێبدرێت و جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى هه‌ر دوو لا بن، به جۆرێك له ئه‌نجامدا ده‌رفه‌تیان هه‌بێ به‌هۆیه‌وه ئامانجه‌كان به‌دیبهێنرێن. هه‌روه‌ها كاتێك لایه‌نێكى پرۆسه‌كه هه‌ڵسوكه‌وتى ناشیاو و ناگۆنجاوى ئه‌نجامدا، لایه‌نه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر بتوانێ گله‌یى و گازنده‌ى خۆى پێى بگه‌ینێ، و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا هه‌ڵه‌كان و ره‌فتاره چه‌وته‌كان دووباره نه‌بنه‌وه و له ئه‌نجامدا ئه‌و كه‌سه پابه‌ندى ره‌فتاره دروسته‌كان و هه‌ڵگرتنى ئه‌ركى به‌رپرسیارێتى ببێ، و هیچ ده‌رفه‌تێكى دیكه نه‌بێ كه ببن به به‌هانه بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌یان. لێره‌دایه كه بۆ ئه‌و لایه‌نه پاڵنه‌رێك دروست ده‌بێ كه ره‌فتاره چه‌وته‌كانى خۆى راست بكاته‌وه، چونكه د‌رك به‌وه‌ده‌كات ره‌فتاره‌كانى بوونه‌ته هۆكارى كاریگه‌رى خراپ به‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌یتره‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵسه‌نگاندنێكى واقیعیانه بۆ ره‌فتاره‌كانى خۆى بكه‌ن و لایه‌نى نه‌رێنى و كاریگه‌رییه خراپه‌كانى ئه‌م ره‌فتارانه به‌سه‌ر كه‌سانیتردا، بناسن.
له سۆنگه‌ى ئه‌م رێباز و نموونه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداش ده‌كه‌ون خانه‌ى ئه‌م جۆره به‌ڕێوه‌بردنه سیاسییه‌ى دوو لایه‌نه. له دواى رووخانى رژێمى به‌عس و ئازادكردنى عێراق له لایه‌ن هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له 2003، هه‌رێمى كوردستان كه به‌شێكى ئازادكرا‌و بوو له حكومه‌تى عێراق به ئۆمێدى ئه‌وه‌ى كه ده‌رفه‌تێكى نوێ هاتووه‌وه‌ته ئاراوه و كورد ئیتر ده‌توانێ له عێراقى نوێ‌دا به ئاواته‌كانى شاد ببێ و ده‌توانێ هیواى به‌وه هه‌بێ كه له سایه‌ى ئازادیى هه‌نۆكه‌یى و دواى رووخانى رژێمى به‌عسى فاشى و سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕ له هه‌ڵسوكه‌وتێكى ئاسایى هاوبه‌ش، به‌شێكى زۆرى پێداویستییه جیاوازه‌كانى تێر و دابین بكات، به جۆرێك كه ده‌سه‌ڵاتى فیدڕاڵى به‌غدا ئه‌ركى به‌رپرسیارێتى بگرێته ئه‌ستۆ، و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى كه هه‌ن له رێگه‌ى دیالۆگ و گفتگۆ چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌ویش له كه‌شێكى كه‌توار و واقیعیانه، و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و دستووره‌ى كه زۆرینه‌ى ره‌هاى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگى پێدا.
كورد به ئۆمێده‌وه به‌شداریى كاراى پرۆسه‌ى سیاسى كرد و له‌و پێناوه‌شدا قۆربانیه‌كى زۆرى به ئامانجه‌كانى دا. ئۆمێدى هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و رێزگرتن لێى وه‌ك به‌شێكى عێراق و هاوڵاتیبوونى پله یه‌ك پاڵنه‌رى سه‌ره‌كیى به‌شدارییه‌كه‌ى بوو، به‌ڵام ئه‌و ئۆمێده هه‌ر زوو زینده به چاڵكرا. به ده‌هان كه‌س و لایه‌ن له ژێر كاریگه‌رى هزره شۆڤینییه‌كانى خاوه‌نه‌كانیان و ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى و هه‌ندێ لایه‌ن و وڵاتان ئه‌و ئۆمێده‌یان له نێو برد، چونكه ئه‌وان به هه‌مان نه‌فه‌سى جاران و ره‌فتاره دیكتاتۆره‌كان هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ دۆزى ره‌واى كوردستانیان كرد. دستوور و بڕگه و ماده‌كانى تایبه‌ت به كوردستان پێشێل كران. حاشا له دۆخى كه‌توارى كوردستان كرا. پێداویستییه‌كانى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌لتوورییه‌كانى تاكى كورد تێر نه‌كران، تا وایلێهات كوردستانیان به رێگه‌ى ریفراندۆم ویستیان وڵاتانى ناوچه و جیهان و دۆست و دوژمنان تێبگه‌ینن كه هێشتان كوردستانیان سته‌میان لێده‌كرێت. به‌ڵام و‌ڵامى كوردستان و رێگه دیمۆكراسیه‌كه‌ى ئه‌و جاره‌ش هێز و چه‌ك و تووندوتیژى بوو. به‌ڵام دیسان كورد په‌ناى بۆ گفتگۆ و دیالۆگ برد. به‌ڵام پیلانه‌كان كۆتاییان پێنه‌هات. دواى بڕیاره‌كه‌ى پاریس شۆڤینییه‌كان زیاتر له جاران جۆرئه‌تیان په‌یداكرد و زیاتر له جاران دژایه‌تى كوردستانیان كرد به جۆرێك كه له ئێستا دا سیاسه‌تى به‌رسیكردنى هه‌رێم پیاده و په‌یره‌و ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ له‌م رێگه‌یه‌وه تاكى كوردستانى و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و یاسایى و ده‌ستووریى هه‌رێم ملكه‌چى هزره شۆڤینییه‌كانى خۆیان بكه‌ن، تا واز له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خۆى و مافه سه‌ره‌تایى و ره‌واكانى خۆى بهێنێ، وێراى ئه‌وه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئاست ئه‌و سته‌مه بێده‌نگ نه‌بووه و گله‌یى و گازنده‌ى خۆى به ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به‌غدا و وڵاتانى دۆست و رۆژئاواییه‌كان گه‌یاندووه و داواى كردووه كه ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى عێراقى فیدرال هه‌ڵسوكه‌وتێكى سیاسیى وا بكات كه لایقى وڵاتێكى فیدرال بێ و رێز له خواستى ره‌واى خه‌ڵكى هه‌رێم بگرێ و به بیانۆى جیاواز یارى به چاره‌نووسى مووچه‌خۆرانى كوردستان نه‌كات و له ئاست داواكارییه‌كانى كوردستانیان واقیعبینانه بێ و به‌رپرسیارێتى هه‌ڵگرێ و هاوشێوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمدا بكات، نه‌ك به پێى میزاج و وه‌ك كورد گۆته‌نى " بانێك و دوو هه‌وا"، و ئه‌و بابه‌ته تێكه‌ڵ به گه‌مه سیاسییه چه‌وته‌كانى هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نى خۆپه‌رێست و شۆڤینى نه‌كاتـ و نه‌بێ به ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كێشه و گرفتى زیاتر، به‌تایبه‌ت كه ناوچه‌كه به دۆخێكى وا دا ده‌گوزه‌رێ كه ئاسۆیه‌كه‌ى دیار نیه، و به‌تایبه‌ت جه‌نگى ئیسرائیل و حه‌ماس هێشتان به‌رده‌وامه و رۆژانه سه‌دان قوربانى هه‌یه. و له ئاستى جیهانیش شه‌ڕى رووسیا و ئۆكرانیاش كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر زۆر لایه‌نى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ...هتد، له‌سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان هه‌بووه و هیچ نیشانێكى كۆتایى هاتنیشى دیار نیه. بۆیه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خوازیارى ئه‌وه‌یه حكومه‌تى عێراقى فیدرال له جیاتى نانه‌وه‌ى هه‌نگاوى له‌و شێوه‌یه به ئاراسته‌ى ئه‌رێنى بجووڵێته‌وه، و به‌ڵكۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژیك و دستوور و عه‌قڵ و دووركه‌وتنه‌وه له ره‌فتارى نابه‌رپرسانه له لایه‌ن هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن، تا له سایه‌ى دا ئاشته‌وایى و پێداویستى به ئاسایشى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رقه‌رار ببێ، به‌تایبه‌ت كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانى سه‌رشانى خۆى جێبه‌جێكردووه و هیچ بیانۆیه‌ك بۆ ئه‌م ره‌فتاره نابه‌رپرسانه نه‌ماوه. و خه‌ڵكیش له‌و هه‌موو گاڵته‌جارییه بێزار و ماندوو بووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت متمانه‌ى خۆى به سیسته‌مى سیاسیى وڵات له‌ده‌ست بدات، و ئه‌مه ئه‌و مه‌ترسییه مه‌زنه‌یه كه ده‌بێته مایه‌ى له‌ده‌ستدانى شه‌رعیه‌تى ده‌سه‌ڵات، چونكه ئه‌و ره‌فتارانه حكومه‌ته‌كان به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت ده‌هاژۆن. *پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانینگه‌ى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*