ئــایـــە هـــەمــــوو ســـەرکـــردەک سیاسیە؟
تەکنیکی کارکردن و سیاسەتێکی درووست، لە ژیانی کۆمەڵایەتی یان لەبواری کاکردندا بێت، بۆیە سیاسەت کە بەزانست ناودەبرێت،پێویستە بەدروستی لێی تێبگەیت و پاشان بڕیاری بەکارهێنانی بدەیت.
وەک هەرچەکێکی ترسناک ئەگەر بەناشارەزایی بەکارمان هێنا، زیانی نەک بۆخۆمان بەڵکوو بۆ ئەوانەش دەبێت کە لەپێناویاندا کۆشش ئەکەیت، زۆرجار سیاسەتی هەڵە دەبینی بەهۆی تێنەگەیشتن لێی و بەکارهێنانی بەشێوەی نادرووست خودی سیاسەت لەبەرچاوی کۆمەڵگە و دەوروبەر دەکەینە بابەتێکی قێزەوەن، ئەگەر بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بیکەیت بە کاڵای(درۆ ، فێڵ ، پاشقول لێكدان، ژێر پێ خستن)ئید ببێتە بەشێک لە سیاسەت.
پەیڕەوکردنی سیاسەت بە شێوازی درووست کارێکە ژیانێکی باش و شایستە بۆ هەموان فەراهەم دەکات بەشێوەیەک کەس زیانی پێناگات.
زیانگەیاندن بە دەوروبەر سیاسەت نییە، بەڵی لە سیاسەتدا بەرژەوەندی هاوبەشی هەمیشەیی هەیە، بەلام بەرژەوەندیی تایبەت لەسەر حسابی لە ناوبردن و دورخستنەوەی نزیکەکان پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت دەشێوێنێ و تێکی دەدات، ئەگەر بێت و تەواوی تەمەن بەم شێوەیە سیاسەت بکرێت لەنزیکترین
کاتدا قێزەوەنترین مرۆڤی سەرزەمین ئەبی، پێش هەمووشت دەبێت سیاسەتی خۆبەڕێوەبردن و سیاسەتی بەبەرزی هێشتنەوەی کەسایەتی بونی هەبێت دواتر لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و تایبەتیش سیاسەت بکرێت. کارکردن لەسەر ئایدۆلۆژیا و فکر بەپێی زانیاری درووست و دنیابینی و ئەزموون سیاسەتێکی درووستە، دەگێڕنەوە:لە گوندێکدا پیاوێکی ئاقڵ دەبێ بۆ سەردەمی خۆی لە گوندەکەدا پیاوێکی ئینکار پەیدا دەبێ دەڵێ من دەتوانم ئەو پیاوەی ئێوە پێی دەڵێن ئاقڵ لە گفتوگۆدا بیبەزێنم.
پێی دەڵێن چۆن دەتوانی؟ ئەویش دەڵێ ھەرچی ئەو وتی من دەڵێم وانییە، ئیتر لەم دۆخەدا ئینکاری زاڵ دەبێ و ئەقڵ دەوەستێ و توانای بیرکردنەوە نامێنێت چونکە زەمینە بۆ مەعریفە نامێنێ و زیندویەتی نامێنێت. ئەمە تەکنیکە بەتێگەیشتن وهەبوونی زانیاری، هەمووان دەتوانین سیاسەت بکەین لەسەر بنەمای زانین و تێگەیشتن و دووربینی، وەک ماکیاڤلی فەیلەسوفی ئیتالی دەڵێت: سیاسەت زانستێکی سەربەخۆیە و تێکڕای مرۆڤەکان مافیانە بەشداری تێدا بکەن،بە ڕای منیش کێ توانی باش لە زانستە سەربەخۆیە تێبگات و لە هونەری بەڕێوەبردنی کارەکانیدا کەڵکی لێوەرگرێ،ئەوا ئەو کەسە سیاسەتمدارە،جا کاسبکارێک بێت ،یان لێپرسراو یان کاربەدەستێک. (ئەخلاق و جوانی و سیاسەت) سیانەیەکن کە لە ناو یەکدا تەواو دەبن،نە هاوڕییەتی لە بەرانبەر سیاسەتدا گەمژەییە و نە سیاسەتی درووستیش لە بەرانبەر هاوڕێیەتیدا خیانەتە، ئەگینا دەتوانی هاوڕێیەتیش بکەیت و لە ناو سیاسەتدا بی،یان سیاسەتمەدار بیت و خەیانەت لە هاوڕێکانت نەکەی، ئەم جۆرە مۆدێلە کە بە نەزانی هاتوەتە کایەوە پەیوەندی بە ویژدان و ناخی مرۆڤەکان هەیە، ئەمە لە ئاستی تاک و پەیوەندییەکانی، کەسانی بەرپرس و لێپرسراوانییش کە ژیان و ئاراستەی کۆمەڵگەیەکیان لەبەردەستە، دەبێت سیاسەت بکاتە پردێک لە نێوان خەڵک و دەسەڵاتدا نەک بیکاتە ڕووخسارێکی ناشیرین و بزێو لە بەر چاوی خەڵک و کۆمەڵگا، دەبێ بەپێی کات و زەمەن و بارودۆخ و ئەزموون پەیڕەوی خۆی بگونجێنێت، چونکە خودی زانستی سیاسەت هەمیشە لەگۆڕاندایە، بە مانا واقیعییەکەی بەردەوام داهێنان و ئاڵوگۆڕ دروست دەکات،جا ئەگەر سیاسەت موتڵەق بوایە ئێستا ئەویش سیستەمێکی تر و ناو و زانستێکی تر جێگای دەگرتەوەو دەبووە دەستەواژەیەکی زیادە و بێ کەڵک٠
ئەوەی من دەمەوئ روونترلەسەری بدوێم ئەو بارو دۆخە ناسیاسیەی کەئستا لەناو مالی کورد دروست کراوە بەکارنامەی دەستی دەرەکی بۆترازان و درزخستنە نیویان لەپیناو ئامانج و بەرژەوەندی خۆیان و شکانی ئیرادەی ئینتمای نەتەوایەتیان، ئەم یاریە وایکرد لایانه سیاسیه کان ڕونتر لەیەکتر ئاشکرابن، ئەوەی بەپێوەری تۆلە کردنەوە و یەکترشکاندن هەنگاوی نابی ئایەسەرکەوتو بونە؟
لایمن نەخیر ئەم جۆرە هەنگاوەزۆر قێزەونو ناشیرین کردنی مێژووی نەتەوەیمانە لەزانستی سیاسەت.
لای هەمومان بەرونی بیندرا گەلەکۆمەیەکی توند دژی پارتیی و کاندیدەکەی کرا چونکە هەلگری پەیامی نیشتمان پەروەریە و ساژش لەسەر نەتەوایەتی خۆی ناکات و هەرئەم نەهجەش کردویەتی بە حزبی یەکەمی عیراق،سەنگ وپیگەو مێژووی ئەم حزبە بەپشتیوانی سەرۆک بارزانی هەمیشە براوەو براوەتر دەبئ.

دلدار باشوری