یانەی ڕزگاری ئامانجی گەورەی هەیە
یانەی ڕزگاری ئامانجی گەورەی هەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی ڕزگاری لە دەڤەری گەرمیان ئەم وەرزە بە سەر پەرشتی ڕاهێنەری یانەكە مامۆستا هۆگر عەبدول عەزیز ئاست و ئەنجامی تیپەكە بەرچاوەلە كۆی ئەنجامدانی هەشت یاری لە خولەكە خاوەنی 12 خاڵە و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەكانی خولەكە دێت، دەستەی كارگێڕیی یانەكە ئەم وەرزەدەیانەوێ تیپەكە ئەنجامەكانی دڵخۆشكەر بێت، شان بە شانی یانەی هەندرێن تاكە یانەن هیچ یارییەك تامی شكستیان نەكردوە، یانەی ڕزگاری یاری لە دوای یاری دەیانەوێ ئاستی تیپەكە بچێە قۆناغێكی باشتر بۆ ئەوەی كێبڕكێ یانە گەورەكانی خولەكە بكات.هەر چەندە یانەكە ڕكابەری ئەنجامی شایستە دەكات لەگەڵ یانە بەشداربووەكانی خولەكە، لەبارەی ئاست و ئەنجامی تیپەكە لەم وەرزە مامۆستا هۆگر عەبدول عەزیز ڕاهێنەری یانەی وەرزشیی ڕزگاری بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی:ئەمساڵ ئامادەكاری پێویستمان كردوە بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، ئێمەش ئامانجمان ئەوەیە یاری بۆ یاری بچینە خانەكانی پێشەوەی ڕیزبەندی یانەكان، لەگەڵ كارگێڕیی یانەكەش وا ڕێكەوتووین كە تەنیا لە خولەكە بمێنینەوە و دەستنیشان كردنی یاریزانانی یانەكەش وەكو پێویست بووە، لە زۆربەی یارییەكانیش ئاستمان زۆر باشتر بووە لە یانەكانی ڕكابەرمان، لەبارەی گۆڕانكارییەكانیش گوتی" بڕیارە لە كاتی گواستنەوەی یاریزانان یەك دوو یاریزان بهێنین بۆ ئەوەی بتوانین تیپەكە ببەینە ئامانجێكی باشتر و باری دارایی یانەكەش سنوردارە و خەڵك هاوكارییان دەكات، بۆیە ئەوەی لە توانامان بێت بۆ سەرخستنی یانەی ڕزگاری بەردەوام دەبین.
