بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خانەی بەساڵاچووان 16 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خانەی بەساڵاچووان 16 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

میدیاکانی ئەندەنوسیا بڵاویانکردەوە، كە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خانەی بەساڵاچووان لەو وڵاتە، لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی دەوڵەتی ئەنتارا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 28ی کانوونی یەکەمی 2025،  بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خانەی بەساڵاچووان لەو وڵاتە لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەست داوە.

ئەو ڕووداوە ناکاتییە دوێنێ لە شاری مانادۆ لە دوورگەی سولاوسی ئەندەنوسیا ڕوویدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی بەردەوامە.

هەروەها لە ڕووداوەکەدا سێ کەسی دیکە تووشی سوتان بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top