شەقلاوە لە خاكی بردەوە، زانكۆی جیهانی خالێكی وەرگرت

شەقلاوە لە خاكی بردەوە، زانكۆی جیهانی خالێكی وەرگرت

لە خولی پلە یەكی كوردستان
شەقلاوە لە خاكی بردەوە، زانكۆی جیهانی خالێكی وەرگرت
لە میانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دوێنی یەك شەممە چەند یارییەك بەرێوەچوو، یانەی شەقلاوە لە ناو شاری كەركووك بووە میوانی یانەی خاكی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپ ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا سەرەتا یانەی خاك گۆلێكی تۆماركرد، دواتر یاریزانانی یانەی شەقلاوە بە پلانەكانی مامۆستا رەفیقی ڕاهێنەر توانی ئاستی تیپەكە بەرز بكاتەوە و بتوانێ‌ ئەنجامەكەی لە بەرژەوەندی خۆی بە كۆتایی بهێنێ بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ و لە پێشەنگی یانەكان مایەوە، یانەی زانكۆی جیهانیش لە زاخۆ بووە میوانی یانەی سێمێل و لە یارییەكی بەهێز بەیەك گەیشتن هەردوو یانە بە گۆلێك یەكسان بوون، هەردوو سانەی سۆران و چەمچەماڵیش بەهەمان ئەنجام یەكسان بوون،هەولێریش لە سەر یاریگای خۆی لەبەرامبەر یانەی شۆریجە بە گۆلێك یەكسان بوون و دوو خاڵی گرینگی لە دەستدا، بڕیاریشە لە كاتژمێر دووی دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەممە چەند یاریەك بەرێوەبچێت.
كۆیە-شێخان
بەردەڕەش -كفری
بازیان-دهۆك

Top