دەربەندیخان بردیەوە، پێشمەرگەی هەولێر خالێكی بەدەستهێنا
لە خولی نایابی كوردستان
دەربەندیخان بردیەوە، پێشمەرگەی هەولێر خالێكی بەدەستهێنا
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان دوێنی پێنج شەممە یانەی دەربەندیخان لە سەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی چوارقورنەی كرد لە یارییەكی بەهێزدا یانەی خاوەن یاریگا توانی گۆڵبارانی یانەی چوارقورنە بكات و دەربەندیخان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یارییەكە بباتەوە و دوایی چەندین ئەنجامی خراپ تیپەكە بە ئەنجامی باشەوە گەڕایەوە، لە شاری ڕانیەش هەردوو یانەی ڕانیە و پێشمەرگەی هەولێربەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و سەرئەنجامیش یارییةكە بەبێ گۆڵ و بە خالێك یەكسان بوون، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ئەم یارییانە بەرێوەبچێت.
ئاكرێ-شێروانە
زاخۆ-قەڵادزێ
ڕزگاری سیروانی نوێ
پیشەسازی-هەندرێن
