ئاكام هاشم لەگەڵ زەورا بەردەوامە

ئاكام هاشم لەگەڵ زەورا بەردەوامە

ئاكام هاشم لەگەڵ زەورا بەردەوامە

ئاكام هاشم ئەستێرەی كورد لە ڕیزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقی، كە لە یارییەكانی جامی عەرەبی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی یەكێك لە ئەستێرەكانی هەڵبژاردەكە بووە لە هێڵی بەرگری، لە ئێستادا لە شەقامی وەرزشیدا باس باسی ئەو ئەستێرە كوردەیە كە بەرگرییەكی سەرسەختانەی لە تۆری هەڵبژاردەی عێراق كرد، لە ئێستادا چەندین دەنگۆیەك بڵاو بووەتەوە كە گەوایە چەندین گرێبەستی بۆ هاتووە، لەم بارەشەوە ئاكام هاشم ڕایگەیاند: «لەگەڵ هاوڕێیەكانم توانیمان ئاستێكی باش پێشكەش بكەین لە جامی وڵاتانی عەرەبی، ئەم پاڵەوانێتییە وەكو ئامادەكارییەك بوو بۆ یارییەكانی پاشكۆی گەیشتن بە مۆندیال لە وڵاتی مەكسیك، كە بتوانین خۆمان باشتر ئامادە بكەین»، هەروەها گوتیشی: «ئێستا بیرم لای یارییەكانی جامی پاشكۆی گەیشتنە بە جامی جیهانی و سەرقاڵم بە مەشقەكانەوە». لە بارەی چوونیشی بۆ یانەكانی دیكە، ئاكام هاشم گوتی: «تاكو ئێستا هیچ شتێك لە ئارادانییە و من پەیوەستم بەم گرێبەستەی لەگەڵ یانەی زەورا هەمە، بڕیاریشە لە 24ی ئەم مانگە لە چامپۆنزلیگی ئاسیا، زەوڕا ڕووبەڕووی یانەی نەسر ببێتە و ئاكامیش بەرامبەر ڕۆنالدۆی پرتوگاڵی یاری بكات».

Top