زانكۆی جیهان لە خاكی بردەوە

زانكۆی جیهان لە خاكی بردەوە

لە خولی پلە یەكی كوردستان
زانكۆی جیهان لە خاكی بردەوە
لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ینە پلە یەكەكانی كوردستان لە سەر یاریگای یانەی پیشەسازی هەردوو یانەی زانكۆی جیهان و خاكی كەركووك رووبەڕووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا لەگەڵ فیكەی ناوبژیوانی یارییەكە یاریزانانی یانەی زانكۆی جیهان دەستیان بە هێرشبردن كردن لە یارییەكە لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی زانكۆی جیهان پلەی تۆماركردنی گۆڵیان بوو لە تۆری تیپی میوان، لە بەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی خاك بە هێرشی پێچەوانە وەڵامی هێرشەكانیان دەدایەوە، لە یەكێك لەهێرشەكانیش یاریزان یوسف وریا بە لێدانێكی جوان یانەی زانكۆی جیهانی پێشخست، لەدوای ئەم گۆڵەش هەردوو تیپ هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەكتری بەڵام ئەم ئەنجامە لەبەرژەوەندی یانەی خاوەن یاریگا كۆتایی هات. لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی زانكۆی جیهان هێرشی زیاترین بردە سەر گۆڵی تیپی میوان و لەم ناوەشدا یاریزانی كۆتدیڤواری ئیسماعیل محەممەد توانی گۆڵی دووەم لە هەڵەیەكی گۆڵپارێزی یانەی خاك تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكان بەردەوام بوو و لە سەر گۆڵی هەردوولا، لە خولەكەكانی كۆتایی یاریزان ئیبراهیم ئەحمەد گۆڵی سێیەم و كۆتایی یارییەكەی تۆماركرد و زانكۆی جیهان بەم بردنەوەیە هاتە خانەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكان.
ئەمەش ئەنجامی بەشێك لە یارییەكانە.
شەقلاوە-بەردەڕەش 4-1گۆڵ
كفری-تەناهی0-2گۆڵ
شێخان-سێمێل 1-1 گۆڵ

Top