دەزگای فریاکەوتنی حکومەتی ئۆکرانیا لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر بەندەری ئۆدێسا بە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
دەزگای باری نائاسایی سەر بە حکومەتی ئۆکرانیا لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە سەربازییەکەی ڕووسیا بۆ سەر بەندەری ئۆدێسا، ٨ کەس کوژراون و ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سوپای ڕووسیا بە مووشەک بەندەری ئۆدێسای ئۆکرانیای کردۆتە ئامانج.
زۆرێک لە بریندارەکان سەرنشینی پاسێکن لە نزیک شوێنی بۆردومانی مووشەکەکە لە ئۆدێسا.
لە لایەکی دیکەوە، سوپای ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەکانی شاری میکۆلایڤی ئۆکرانیای کردۆتە ئامانج.
فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا هۆشداری دا لە ئەگەری بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا.
گوڵان: سەردار خەلیل
