پەرلەمانی ئەوروپا ڕەزامەندی لەسەر پچڕانی هاوردەکردنی غاز لە ڕووسیا دەربڕی
پەرلەمانی ئەوروپا پلانێکی پەسەند کرد کە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا وردە وردە هاوردەکردنی غازی سروشتی لە ڕووسیا تا پاییزی ٢٠٢٧ ڕابگرن.
لە دانیشتنی پلینۆمی پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ، پڕۆژە یاسایەک بۆ کۆتایی هێنان بە کڕینی گازی سروشتی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە لە ڕووسیا وردە وردە تاوتوێ کرا.
ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا پلانێکیان پەسەند کرد بۆ قۆناغ بە قۆناغ کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنی بۆری و غازی سروشتی شل لە ساڵی ٢٠٢٦ بە ٥٠٠ دەنگ بەرامبەر بە ١٢٠ دەنگ.
بەم پێیە یەکێتی ئەوروپا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ هاوردەکردنی غازی سروشتی شل لە ڕووسیا و تا ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٧ هاوردەکردنی غاز لە ڕێگەی بۆرییەوە ڕادەگرێت.
دوای ئەم قۆناغە یاساکە دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا و بڵاوکردنەوەی لە گۆڤاری فەرمی یەکێتی ئەوروپا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوردەکردنی غازی سروشتی یەکێتی ئەوروپا لە ڕووسیا، کە بەر لە جەنگ لەسەدا ٤٥ بوو، لەم دواییانەدا بۆ ١٢% دابەزیوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
