مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ماجێیز زایدەل کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17/12/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ماجێیز زایدەل کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوامەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوامەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی پۆڵەندا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و خوێندندا.
