هەولێر یاریزان دەهێنێت

هەولێر یاریزان دەهێنێت

هەولێر یاریزان دەهێنێت
هەر چەندە یانەی وەرزشیی هەولێر یەكەمی ڕیزبەندی یانەكانی عێراقی گرتووە كارگێڕیی یانەكە و ڕاهێنەری یانەكەش دەیەوێ پارێزگاری لە ئەنجامە باشەكانی یانەكەی بكات لەم قۆناغە، بۆیە كارگێڕیی یانەكە بەڵێنی بە كاپتن باسم قاسمی ڕاهێنەری یانەكە داوە كەوا گۆڕانكاری لە پێكهاتەی یانەكەی بكات و چەند یاریزانێكی ئاست بەرزی بۆ بهێنن بۆ ئەوەی بتوانێ‌ پارێزگاری لە ئەنجامە باشەكانیان بكەن لەم قۆناغە، لەم بارەشەوە باسم قاسمی ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆكی یانەی هەولێر كردوە و بۆ ئەوەی بتوانن بارودۆخی تیپەكەیان بۆ باس كردوە و دەیانەوێ گۆڕانكاری بكەن لە ڕیزی یانەكە، بۆیە لە ئێستادا كە خولی ئەستێرەكانی عێراقی وەستاوە و دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی تیپەكە بەرەو ئاراستەی باش ببەین، بۆیە لە هەوڵی ئەوەین شەش یاریزانی تازە بهێنین بۆ ئەوەی تیپەكە تەواو بكەین. بۆیە دەمانەوی سێ یاریزانی پیشەگەر و سێ یاریزانی ناوەخۆیی بگوازینەوە ڕیزی یانەكەمان بۆ ئەوەی تیپەكە بە تەواوی ئامادەبێت، هەر چەندە ئێمە سەرەتا 25 یاریزانمان كۆكردەوە، بەڵام دەمانەوێ بە زیادكردنی ئەم یاریزانانە تیپەكە بە شێوەیەكی باشتر ئامادە بێت.

 

Top