یانەی قەڵادزێ هەڵدەستێتەوە

یانەی قەڵادزێ هەڵدەستێتەوە

یانەی قەڵادزێ هەڵدەستێتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی قەڵادزێ میوانی ئەمساڵی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بە سەرپەرشتی مامۆستا هێمنی ڕاهێنەری یانەكە چۆتە نێو كێبڕكێیەكانی وەرزی نوێ خولەكە، لە كۆی ئەنجامدانی شەش یاری خولەكە یانەكە تەنیا خاوەنی شەش خاڵە و لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی یانەكانی كوردستان دێت، كارگێڕیی یانەكە هەر چەندە ئەمساڵ چەند گۆڕانكارییەكی كردوە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، لەم دەڤەرە سێ یانە بەشدارن لە خولە گەورەكەی كوردستان و ڕكابەری بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە دەكەن، لە بارەی گرفتەكان و ئامادەكاری یانەكە مامۆستا هێمن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: بارودۆخی تیپەكەمان بە شێوەیەكی گشتی باشە، بەڵام لە سەرەتای دەستپێكی خولەكە دوو یاریزانمان دووچاری پێكان بوون و دوو یاریزانی پیشەگەرمان بەبێ پرسی ئێمە بەجێیان هێشتین و چوونە خولی نایابی عێراقی و گرێبەستیان بۆ هاتوو، وە گرفتی سەرەكی ئێمە لە ڕووی هونەرییەوە گیرۆدەی هەلەی تاكەكەسین، بەرنامەمان ئەوەیە لە قۆناغی یەكەم بەم شێوەیە تێپەرێنین و بۆ قۆناغی دووەمیش دەبێت بەرنامەیەكی باشتر دابنێن و لەگەڵ ئیدارە كۆبینەوە بۆ ئەوەی پێویستمان بە چی بێ ئەوە بكەین بۆ بەرژەوەندی یانەكە.كێشەی یانەكەمان لەوەیە كە تازەیە لە خولی نایاب و ئێمە خاوەنی كۆمەلێك یاریزانی ئاست بەرزین و خاوەن مێژوویی خۆمانین و بە شێوەیەكی گشتی باشین بەس لە ئەنجام ڕازی نین و دەگەرێنەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش.

Top